باسكەی كچانی شاری سنە لە دوو تیپی سلێمانی بردەوە

باسكەی كچانی شاری سنە لە دوو تیپی سلێمانی بردەوە
كارزان كانەبی
بەمەبەستی زیاتر دروست كردنی هەماهەنگی و پەیوەندی لە نێوان وەرزشی هەردوو وڵاتی ئێران و كوردستان و شارەكانی سلێمانی و سنەی رۆژهەڵات لەسەر داوای بەشێك لە یانەكانی شاری سلێمانی تیپی باسكەی كچانی شاری سنەی وڵاتی ئێران بۆیەكمجار لە مێژووی وەرزشی خۆیان سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردو لە شاری سلێمانی دوو یاری دۆستانەی ئامادەكارییان ئەنجامدان لە بەرامبەر هەریەك لە یانەكانی سیروانی نوێ و سلێمانی، هەردوو یارییەكەش لە هۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەرێوەچوو، لە هەردوو یارییەكەش یاریزانانی تیپی سنەی رۆژهەڵات توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و لە هەردوو یارییەكەش بە سەركەوتوویی تەواو بكەن و بە بەدەست هێنانی سەركەوتنەوە بگەرێنەوە شاری سنە، لە تیپی سیروانی نوێ بە ئەنجامی(61-50)خاڵ لە كچانی سیروانی نوێ بردەوە بە ئەنجامی (63-44)خاڵ لە تیپی سلێمانیان بردەوە،لە بارەی هاتنی ئەم تیپەش رزگار رەئوف ڕاهێنەری تیپی باسكەی كچانی سیروانی نوێ بۆ سایتی گوڵان گوتی: لەسەر داوای ئێمە بۆ زیلتر دروست كردنی پەیوەندی وەرزشی پتەو كردنی پەیوەندییەكانمان ئەم تیپەمان بۆ یەكمجار لەسەر ئاستی وەرزشی كوردستان هاتنە كوردستان و دوو یاری دۆستانەی ئامادەكارییان ئەنجامدا، بەمەبەستی ئێمەش تەنیا پتەو كردنی توانای وەرزشی بوو لە نێوان هەردوولامان، بەهیوای ئەوەین ئاڵوگۆر كردنی پەیوەندی وەرزشی لە نێوان یانەكانی زیاتر پەڕەی پێ بدرێت بۆ گەشە كردنی زیاتری وەرزش لە كوردستان.
Top