خولی نایابی كوردستان سلێمانی و هەولێر بەردەوامن لە كێبركێ كردن بۆ پلەی دووەم

خولی نایابی كوردستان سلێمانی و هەولێر بەردەوامن لە كێبركێ كردن بۆ پلەی دووەم
كارزان كانەبی
لە چوار چێوەی یارییەكانی هەفتەی بیست و پێنجەمی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە قۆناغی دووەم لە چەند یاریگایەكی یانەكانی كوردستان چەند یارییەكی گرنگ بەرێوە چوو، لە دێربی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی سلێمانی و نەورۆز لەسەر یاریگای مەلعەبەكە ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یانەی سلێمانی بڕاوە بوو بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ لە نەورۆزی میوانی بردەوە،گۆڵەكانی سلێمانی هەریەك لە یاریزانان(ئەحمەد سالار،هەرێم بورهان) تاكە گۆڵی یانەی نەورۆزیش یاریزان (كارزان حمە یوسف)تۆماری كرد وسلێمانیش لە پلەی دووەم مایەوە، یانەی هەولێریش لەسەر یاریگای خۆی لە پایتەختی كوردستان میوانداری یانەی هەلۆی دەڤەری بارزانی كرد كە ئەم وەرزە ئاستی وەكو پێیوست نەبوو لەم یارییەشدا یاریزانانی هەولێر توانیان یارییەكە بە ئەنجامی(3-2)گۆڵ یارییەكە لە تیپی میوان ببەنەوە گۆڵەكانی هەولێر هەریەك لە یاریزانان(میران كەریم 2گۆڵ،هونەر ئەحمەد)تۆماریان كرد، هەردوو گۆڵەكەی هەلۆ هەریەك لەیاریزانان(فەرهاد حەیران،ئەمیر حوسێن)تۆماریان كرد، لەسەر یاریگای بارزانیش لە زاخۆی دەلال لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی زاخۆ و هەندرێن بەیەك گەیشتن لە یارییەكی ئاستبەرزدا یانەی زاخۆ توانی بە تاكە گۆلێكی یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی ئیلتۆن یارییەكەی بردەوە، لەسەر یاریگای یانەی پێشمەرگەی هەولێریش لە یارییەكی ئاست مام ناوەندی هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێرو شێروانە بە گۆلێك و بەخالێك یەكسان بوون، گۆڵی پێشمەرگە یاریزان سەربەست عەبدوللا بەلێدانی سزا تۆماری كرد، گۆڵی شێروانەش ئەركان رەحیم تۆماری كرد، لەسەر یاریگای فەرماندەیش لە شاری سلێمانی، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی گۆڵبارانی یانەی ئاڵای كردو یارییەكەی بە ئەنجامی(4-1)گۆڵ بردەوە، گۆڵەكانی پێشمەرگە هەریەك لە یاریزانان(شكارعادل، شكارسدیق2گۆڵ،دیلان سۆران)، تاكە گۆڵی ئاڵاش یاریزان هاوتا كامەران تۆماری كرد، یانەی زێرەڤانیش لەسەر یاریگای خۆی لەگەڵ یانەی ئارارات یەكسان بوو بەبێ گۆڵ، یانەی دهۆكیش لەسەر یاریگای خۆی لە یانەی كەركوكی بردەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی دهۆك هەریەك لە یاریزانان (خالید موسا،ئەحمەد مەئمون)تاكە گۆڵی كەركوكیش (ئیسماعیل مەحمود) تۆماری كرد.
1- زێرەڤانی 47خاڵ
2- سلێمانی43خاڵ
هەولێر42خاڵ
Top