تۆپی سەرمێزی سلێمانی پاڵەوانی قۆناغی دووەم بوو
لە چوار چێوەی یارییەكانی دواین رۆژی قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عێراقی لە هۆڵی سەنتەری بلوو ژمارەیەك یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی بەشداربوو بەرێوەچوو، لە یارییەكی بەهێزدا تیپی غازی جنوب لە تیپی حوسێنینەی بردەوە بە ئەنجامی(3-0)گێم، تیپی سۆلاڤی كەركوكیش لە یارییەك بەهێزدا بە تیپی نەفتی وەست دۆڕا بە ئەنجامی(3-2)گێم، یانەی ئەكادی شاری هەولێریش لەبەرامبەر یانەی هەڵەبجەی شەهید بە دۆڕاو دانرا بە هۆی ئامادە نەبوونی تیپی ئەكاد، یانەی برایەتیش درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی دا لە خولەكە و توانی لە یانەی دهۆك بباتەوە لە یارییەكی بەهێزدا بە ئەنجامی(3-0)گێم، پێشمەرگەی سلێمانیش لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی سناعە بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگە بە زەحمەت یارییەكەیان بردەوە بەئەنجامی(3-2)گێم، سلێمانیش درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی دا لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی ئاشتی بردەوە بە ئەنجامی(3-1)گێم، یانیە ئیمام موتەقینیش درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی دا و لە یانەی فتوەی بردەوە بە ئەنجامی(3-1)گێم، بە ئەنجامدانی ئەم یارییانەش ریزبەندی یانەكان لە قۆناغی دووەم بە شێوەیە.
1-سلێمانی
2-نەفتی وەست
3-سۆلاڤ
4-پێشمەرگەی سلێمانی
