خولی تۆپی دەستی یانەكانی گروپی هەولێر كۆتایی هات
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی دواین گەڕی خولی تۆپی دەستی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە كۆمەلەی دووەمی شاری هەولێرلە هۆڵێ شەهیدفەرەنسۆ هەریری سێ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، یانەی نەورۆز ڕووبەرووی یانەی ئاكرێ بووە لەم یا رییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یانەی نەورۆز یارییەكەی بە سوودی خۆی بە كۆتایهێنا بە ئەنجامی(24-19)گۆڵ، یانەی كەیوانیش درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی داو میوانداری یانەی مەخموری كرد لەم یارییەش یاریزانانی یانەی كەیوان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یارییەكەشیان بە ئەنجامی(27-19) گۆڵ بردەوە، لە دواین یاریشدا یانەی هەولێر ڕووبەرووی یانەی سۆلاڤی نوێ بووە لەم یارییەشدا یانەی هەولێر بە ئاستێكی یەكجار بەرز دەركەوت و توانی یارییەكەش بە ئەنجامی(37-21)گۆڵ بباتەوە، بەم ئەنجامەش هەریەك لە یانەكانی كەیوان و نەورۆز و هەولێر گەیشتنە قۆناغی خولی بژاردە شان بە شانی هەریەك لە یانەكانی سلێمانی و سیروانی نوێ و سەرچنار یاری دەكەن لە كۆمەلەكەی تر.
فۆتۆ، رەوەند هەولێری
