لە خولی نایابی تۆپی دەستی كوردستان هەولێروسیروانی نوێ پلێتی سەركەوتنیان مسۆگەر كردوە

لە خولی نایابی تۆپی دەستی كوردستان هەولێروسیروانی نوێ پلێتی سەركەوتنیان مسۆگەر كردوە
كارزان كانەبی
لە درێژەی یارییەكانی خولی تۆپی دەستی نایابی یانەكانی كوردستان لە سێ یەم رۆژی یراییەكانی لە كۆمەلەی دووەمی شاری هەولێر سێ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لە هۆڵی داخراوی شەهید فەرنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی یانەی كەیوان لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی ئاكرێ بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی كەیوان تاونیان ئاستێكی بەرز لە یارییەكەدا پێشكەش بكەن و سەركەوتنیش بكەنە ئامانج لە یارییەكە، ئەنجامی كۆتایش بە سوودی یانەی كەیوان بوو بە ئەنجامی(32-21)گۆڵ بەم ئەنجامەش یانەی كەیوان تاڕادەیەك سەركەوتنی بۆ خولی بژاردە مسۆگەر كردوە، لە یارییەكی بەهێزیشدا هەردوو یانەی سۆلاڤی نوێ و مەخمور ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بە درێژای ماوەی یارییەكە لە هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتن بوون لە یارییەكە بەردەوام هێرشی یەك لەدوای یەكیان دەبردە سەر گۆڵی یەكتری ئەنجامی كۆتایش بە سوودی یانەی سۆلاڤی نوێ بە كۆتایی هات و یانەی سۆلاڤ یارییەكەی بەزەحمەت بردەوە بە ئەنجامی(22-21)گۆڵ، لە یارییەكی گرنگ و بەهێزیشدا هەردوو تیپی تۆپی دەستی هەولێرو نەورۆز بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو تیپ ئاستێكی هونەری بەرزی یاری تۆپی دەستیان پێشكەشی هاندەرانی نێو یاریگا كرد، ئەنجامی كۆتایش یانەی سیروانی نوێ زۆر بە زەحمەت بە ئەنجامی(24-22)گۆڵ یارییەكەیان بردەوە، بەم ئەمجامەش هەردوو یانەی سیروانی نوێ و هەولێر گەیشتونەتە قۆناغی خولی بژاردەی تۆپی دەستی كوردستان.
Top