لە خولی كوردستان ئەمرۆدهۆك و زاخۆ ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی بیست و چوارەمی قۆناغی دووەمی بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەمە لە یارییەكی پێشخراوی خولەكەدا لەسەر یاریگای بارزان لە زاخۆی دەلال لە دێربی بادینان هەردوو یانەی زاخۆ و دهۆك ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە بەمەبەستی بەدەست هێنانی سەركەوتنی گرنگ لە یارییەكەدا، یانەی زاخۆ چەند هەفتەیەك لە یارییەكانی خولی كوردستان ئاستی وەكو پێویست نیە و ئەمڕۆش دەیەوێت بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران سەركەوتنێكی گرنگ بەسەر یانەی دهۆك بەدەست بهێنیت و زیاتر خۆی لە خانەكانی پێشەوە نزیكتربكاتەوە لە پلەی شەشەمە خاوەنی تەنیا 32خاڵە، یانەی دهۆكیش لە ریزبەندی یانەكان لە خانەكانی خوارەوەیە بە كۆكردنەوەی 26خاڵ بۆیە هەموو هەولێكی دەخاتە گەڕ بۆ بەدەست هێنانی سەركەوتن و خۆر دوورسختنەوە لە هەر ئەگەرێكی دابەزین بۆیە دهۆك بە ئامانجی سێ خاڵی یارییەكە و شەڕی بەدەست هێنانی سەركەوتن گەشتی زاخۆی دەلاڵی كردوە، لەبارەی ئامادەكارییەكانی یانەی دهۆكیش محەمەد عەلی لە ڕاگەیاندنی یانەی دهۆك گوتی: ئامانجمان بەدەست هێنانی سەركەوتن و سێ خاڵی یارییەكەیە بۆ ئەوەی چەند خانەیەك لەریزبەندی یانەكان سەربكەوین و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە هیوامان وایە بە ئەنجامی شایستە بگەرێنەوە شاری دهۆك، لەبارەی پێشخستنی یارییەكەش دلشاد ساڵح ئەندامی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان بۆرۆژنامەی خەبات گوتی: رۆژی پێنج شەممە یانەی زاخۆ لە خولی نایابی عێراقیش یاری هەیە بۆیە نابێت لە یەك رۆژ دوویاری ئەنجام بدات یانەی زاخۆ بۆیە ئەم یارییەمان پێش خست و هیچ كاریگەری لەسەر یارییەكانی تریش نابێت وئامادەكاری باشمان كردوە بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییەش.
