بێ پارەیی كێشەی بۆ فوتساڵی ئافرەتانی هەولێر دروست كردوە

بێ پارەیی كێشەی بۆ فوتساڵی ئافرەتانی هەولێر دروست كردوە
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی دەستەی كارگێری یانەی ئافرەتانی هەولێر مەزن ئیبراهیمی وەكو ڕاهێنەری تۆپی دەستی تیپەكە دیاری كرد لە شوێنی سالارهەمزەی ڕاهێنەری تیپەكە، بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێستادا ڕاهێنەری نوێ تیپەكە لە هەوڵی دەست نیشان كردنەوەی یاریزانانە بۆ تیپەكە و دروست كردنی تیپێكی تازەیە و بۆ ئەوەی سەر لەنوێ بەشداری یارییەكانی خولی فوتساڵی كوردستان و عێراق بكەن، لەم بارەشەوە مەزن ئیبراهیم ڕاهێنەری تیپی فوتساڵی یانەی ئافرەتانی هەولێر گوتی: بەرنامەی باشمان داناوە بۆ خۆئامادەكاری تیپەكەمان، بەڵام ئەم بێ پارەییەی ئێستا زۆر كێشەیە، ئێستا لە هەوڵی ئەوەداین كە خۆمان ئامادە بكەین بۆ یارییەكانی خولی فوتساڵی عێراقی كە بڕیارە لە ماوەی ڕابردوو یارییەكانی بەرێوەبچێت لە شاری بەغداد، گوتیشی هەر چەندە ئێمە كە تیپەكەمان ڕادەست كراوە تەنیا یەك یاریزانی هەبووە ئێستاش سەر لە نوێ تیپێكی ترمان دروست كردوە بۆ چوونە نێو كێبركێیەكان لە دەرەوەی شاری هەولێر ژمارەیەك یاریزانی باشمان هێناوە لەگەڵ یەك یاریزانی كۆنی تیپەكە كە مابووە، لەبارەی بڕی گرێبەستی خۆشی ناوبراو گوتی" باسی هیچ گرێبەستێكمان نەكردوە و من ئێستا تیپەكە بەرێوەدەبم هەتا بوودجەی یانەكەمان دەگات ئەوكات قسە لەسەر بڕی گرێبەستەكەم دەكەم، بە ئامادەبوونی نۆ یاریزانی تیپەكەمان مەشقەكانمان لە هۆڵی فرەنسۆ هەریری مەشقەكانمان بەردەوامە، نەبوونی پارە و نەبوونی یاریزانی ئەوانە كێشەی سەرەكی ئێمەیە لە خولەكان،هەوڵیش دەدەین ئەمساڵ بە ستایلێكی نوێیوە دەربكەوین لە خولەكانی فوتساڵ و ئەنجامی شایستە بكەینە ئامانجی خۆمان، بەهیمەتی هەموو لایەكیش دەتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین بۆ تیپی فوتساڵی یانەكەمان.
Top