لە خولی تۆپی دەستی یانەكانی كوردستان هەولێر و نەورۆز بەردەوامن لە بڕینی یانەكان

لە خولی تۆپی دەستی یانەكانی كوردستان هەولێر و نەورۆز بەردەوامن لە بڕینی یانەكان
كارزان كانەبی
لە چوار چێوەی یارییەكانی جەولەی دووەمی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەكانی كوردستان لە كۆمەلەی دووەمی خولەكە لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆهەریری سێ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوە چوو، یانەی نەورۆز ڕووبەرووی یانەی سۆلاڤی نوێ شاری كەركوك بووە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو تیپ كێبركێ بەهێزیان دەكرد بۆ بەدەست هێنانی گۆڵی زیاتر لە یارییەكە هەردوو لاش هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتن و یەك لای كردنەوەی ئەنجامی یارییەكەیان دەدا، لەمناوەشدا كوڕانی سیروانی نوێ درێژەیان بە ئەنجامە باشەكاندا و توانیان سەركەوتنی دووەم تۆماربكەن، یارییەكەش بە ئەنجامی(26-21)گۆڵ بە كۆتایی هات، لە یاری دووەمیشدا هەردوو یانەی هەولێری خاوەن یاریگا و جەماوەر و كەیوانی شاری كەركوك ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز لە یارییەكە پێشكەش بكەن و بە درێژایی ماوەی یارییەكە هێرشی یەك لەدوای یەك ببەنە سەر تیپی میوان، یاریزانانی هەولێریش بەپ شت بەستن لە یاریگاو هاندەران درێژەیان دا بە ئەنجامە باشەكانیان و سەركەوتنی دووەمیان لەسەر یەك تۆماركرد بە جیاوازی 12گۆڵ یارییەكەی بردەوە زەنگێكی مەترسی بۆ یانەكانی تر لێدا ئەنجامی كۆتایش (32-20)گۆڵ بۆ سودی هەولێركۆتایی هات، لەسێ یەم یاریشدا هەردوو یانەی مەخمور و ئاكرێ ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیی یاری تۆپی دەستیان پێشكەش كرد و هەردوولاش هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتنیان دەدا لە یارییەكە سەرئەنجامیش یانەی مەخمور بەزەحمەت یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی(25-21)گۆڵ.
Top