لە خولی نایابی عێراقی هەولێر دووخاڵی گرنگی لەدەستدا
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە قۆناغی دووەمی یارییەكە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی، یانەی هەولێر میوانداری یانەی كەربەلای كرد،لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر ژمارەیەك هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرگۆڵی یانەی كەربەلای میوانی لەرێگای هەریەك لە یاریزانان هەلگورد و هاوارمەلا محەمەد و رۆبیتاو لوئەی سەلاح بەڵام لەم گێمە یاریزانانی هەولێر هەموو هەوڵەكانیان بێ سوود لە تۆماركردنی گۆڵ، لەبەرامبەریشدا یاریزانی پیشەگەری یانەی كەربەلا كلیتانی چەند جارێك بە هێرشی پێچەوانەوە وەڵامی هێرشەكانی هەولێری دایەوە بەڵام هەوڵەكانی ئەویش بێ ئاكام بوو لەم گێمەش هەردوولا بەبێ گۆڵ یەكسانبوون.
لە گێمی دووەمی یارییەكەش ڕاهێنەرانی هەردوو یانە بە پشت بەستن بە پلانەكانیان هەوڵی گۆڕینی ئەنجامی یارییەكەیان دەدا، بەڵام ئەم گێمەش سیناریۆی گێمی یەكەم دووبارە كرایەوە هەر چەندە یاریزانانی یانەی هەولێر باشتر دەبینران و تاڕادەیەك كۆنترۆلی یاریگایان كرد بوو، بەڵام لەك گێمەش نەیانتوانی تۆڕی تیپی كەربەلا بەهەژێنن و یانەی كەربەلاش ئەم ئەنجامەی قبوڵ بوو بە تەنیا یەك خاڵ ڕازی بوون، هەردوو تیپ بە دەست لە ملانێ لە یاریگا هاتنە دەرەوە و یانەی هەولێریش كۆی خاڵەكانی بۆ28خاڵ بەرز كردەوە و لە پلەی دووەمی ریزبەندی یانەكان مایەوە.
