تیاگۆ سیلڤا جارێكی دیكە بەرشلۆنە رەت دەكاتەوە

تیاگۆ سیلڤا جارێكی دیكە بەرشلۆنە رەت دەكاتەوە
یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی تیاگۆ سیلڤا دووپاتی كردەوە خۆشحاڵە بەبایەخدانی یانەی بەرشلۆنە بە تواناكانی ئەو و جەختیشیكردەوە لەئارەزووی خۆی بە بەردەوامبوونی لەریزی یانەكەی پاریس سان جێرمان. لەمبارەیەوە ئاژانسەكانی هەواڵ ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد ناوی یاریزانی پاریس سان جێرمان تیاگۆ سیلڤای تەمەن بیست و نۆ ساڵ لەم دواییانەدا بە یانەی بەرشلۆنەوە بەستراوەتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی ئەستێرەی ئەو یانەیە كارلیس پیۆل رایگەیاند لەكۆتایی وەرزی ئەم ساڵ كامپ نو جێدەهێلێت. لای خۆشیەوە سیلڤا بۆ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی رایگەیاند زۆر دڵخۆشم بەو دەنگۆیانەی لەرۆژنامەكاندا بڵاوبوونەتەوە لەمەڕ گواستنەوەم بۆ یانەی بەرشلۆنە، بەڵام لەئێستادا من گرێبەستم لەگەڵ سان جێرمان هەیە بەوەفاشم بەرامبەر بە یانەكەم و تا دوایین سات كۆشش دەكەم بۆ ئەوەی باشترین ئاست پێشكەش بكەم. پێویستە بوترێت سیلڤا لە كۆتاییەكانی 2012دا لەیانەی میلانەوە بەرەو باخچەی شازادەكان گوازرایەوە.
Top