پیلیگرینی ریال و بەرشلۆنە بێ هیوا دەكات

پیلیگرینی ریال و بەرشلۆنە بێ هیوا دەكات
بەڕێوەبەری هونەریی یانەی مانچستەر ستی مانویل پیلیگرینی مكوڕە لەسەر مانەوەی هێرشبەری یانەكەی سیرجیۆ ئەگویرۆی لەریزی تیپەكەی .ئەمەو ئاژانسی فتبۆلی ئیسپانی لەزاری پیلیگرینی بڵاویكردەوە لەئێستادا بڕواناكەم سیرجیۆ بیر لەجێهێشتنی مان ستی بكاتەوە، چونكە ئەگویرۆ زۆر خۆشحاڵە لەگەڵ تیپەكەی و بەلای ئێمەشەوە یاریزانێكی گرنگە لەداهاتووشدا سوودی بۆ یانەكەی هەیە. لەبەشێكی تری قسەكانیدا بەڕێوەبەری هونەریی مان ستی ئاماژەی بۆكرد هیچ یانەیەكی گەورە باشترین یاریزانی تیپەكەی نافرۆشێت، بۆیە من بڕوا ناكەم سیرجیۆش بچێتە یانەیەكی تر. شایەنی وتنە هێرشبەری ئەرژەنتینی لەئێستادا وا باس دەكرێت كە دەگەڕێتەوە یانەیەكی ئیسپانی لەكۆتایی وەرزی ئەمساڵدا بەتایبەت بەرشلۆنە یاخود ریال مەدرید كە زۆرگرنگی بە بەستنی گرێبەست لەگەڵیدا دەدەن.
Top