مانگی داهاتوو نوێنەرانی كورد ململانێ بۆ پۆستەكانی یەكێتیی تۆپی پێی عێراقی دەكەن

مانگی داهاتوو نوێنەرانی كورد ململانێ بۆ پۆستەكانی یەكێتیی تۆپی پێی عێراقی دەكەن
هەر چەندە ماوەی مانگێگ ماوە بۆ هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی ناوەندیی تۆپی پێی عێراقی كە بڕیارە 20ی مانگی داهاتوو كێبڕكێیەكانی بەدەستهێنانی كورسییەكانی یەكێتییەكە دەست پێبكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەندامانی یەكێتییەكە هەمووی لە هەوڵی بەدەست هێنانی كورسییەكانی یەكێتییی تۆپی پێی عێراقی كێبڕكێیەكان قوڵبوونەوە بەخۆیەوە دەبینی بۆ بەدەستهێنانی دەنگی دەنگدەدران لە هەڵبژاردنەكان، دوای ئەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بە رووی ئەندامانی یەكێتیی تۆپی پێی عێراقی كراوە بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستەكانی یەكێتییەكە، وەكو سەرجەم پێكهاتەكانی عێراقیش كوردیش بۆ ئەم هەڵبژاردنە ئامادەكاریی باشی كردووە و دەدوێت چەند پۆستێكی گرنگ لە یەكێتیی تۆپی پێی عێراقی بۆخۆی بەدەست بهێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەریەك لە مەلا عەبدولخالق لە شاری هەولێر بۆ سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق و تاریق عەبدولرحمان بۆ ئەندامی یەكێتییەكە لە دهۆكیش سوبحی كامل بۆ ئەندام و لە كەركوكیش نەوزاد قادر بۆ ئەندامی یەكێتییەكەو لە سلێمانی ئیبراهیم قاسم بۆ ئەندامی یەكێتییەكە كێبڕكێ لەگەڵ ئەندامانی تری هەڵبژاردنەكە دەكەن، هەر لە بارەی خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستەكانی یەكێتیی تۆپی پێی عێراقی نەوزاد قادر ئەندامی یەكێتیی تۆپی پێی عێراقی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: دەرگای خۆپاڵاوتن كراوەتەوە ئێمە وەكو ئەندامانی یەكێتییەكە لە كوردستان لە هەولێرو دهۆك و كەركوك و سلێمانی پێنج كەس خۆمان هەڵدەبژێرین بۆ پۆستەكان، چوارمان بۆ ئەندام و مەلا عەبدولخالقیش بۆ سەرۆكی یەكێتییەكە دەچینە نێو كێبڕكێیەكانی هەڵبژاردنەكە كە بڕیارە 20ی مانگی نیسان لە شاری بەغداد ئەنجام بدرێت، ئێمە وەكو ئەندامانی كورد هیچ ترسێكمان لەسەر نییەو هیچ هەڕەشەیەكمان لێ نەكراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵدەدەین پۆستی سەرۆكی یەكێتییەكە و چەند ئەندامێكی ببەینەوە، پێشبینیش دەكەم هەڵبژاردنێكی قوڕس بێت بۆ هەموومان، ئەوانەی دەچنە نێو كێبڕكییەكانیش دەبێ كارێكی باشیان بۆخۆیان كردبێ بۆ بردنەوەی پۆستەكان، بۆیە بە یەك دەنگی هەوڵدەدەین باشترین دەنگی هەڵبژاردنەكان بەدەست بهێنین.
Top