لە هەولێری پایتەخت پاڵەوانێتی گۆڵ بۆڵی نابینیان دەستی پێكرد
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی گۆڵ بۆڵی تایبەت بە وەرزشكارانی نابینیان، لێژنەی پارائۆڵۆمپی كوردستان بە هاوكاری فیدراسۆنی وەرزشكارانی تایبەت بە وەرزشكارانی نابینیانی جیهانی لە شاری هەولێر لە هۆڵی سەنتەری بلو بەبەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەی گۆڵ بۆڵی وڵاتانی (كوردستان، عێراق، ئەردەن، ئیمارات، بەحرێن، ئاماد) پاڵەوانێنیتی گۆڵ بۆڵی تایبەت بە وەرزشكارانی نابینا دەستی پێكرد و بڕیاریشە یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت، لەبارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیە زاهیر رەشید سەرۆكی لێژنەی پارا ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان گوتی: ئەم پاڵەوانێـتیە بەسەر پەرشتی ئێمەو بە هاوكاری فیدراسۆنی وەرزشەكانی نابینایانی جیهانی بەرێوەدەچێت و شەش هەڵبژاردە بەشدارە و ماوەی سێ ر ۆژ دەخاێنێ، ئەم پاڵەوانێتیە لە ژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر دەبێت ئەم پاڵەوانێتیەش تایبەتە بە وەرزشكارانی نابینا، لە یەكەم رۆژی دەست پێكی پاڵەوانێتیەكەش چەند یارییەكی بەرێوەچووئەنجامەكانی بەم شێوەیی خوارەوەبوو. كوردستان-ئاماد(3-0)گۆڵ بەهۆی ئامادە نەبوونی ئاماد ئەردەن-ئیمارات(11-1)گۆڵ كوردستان-ئیمارات(7-14)گۆڵ عێراق-ئیمارات(10-سفر)گۆڵ عێراق-بەحرێن(16-6)گۆڵ ئەردەن –بەحرێن(16-سفر)گۆڵ بەهۆی چەند كێشەیەك پەیوەست بە خۆشیان هەڵبژاردەی ئاماد لە پاڵەوانێتیە پاشەكشەی كرد.
