لە خولی نایابی عێراقی دهۆك سەركەوتنی بە یەكسان بوونی گۆڕی

لە خولی نایابی عێراقی دهۆك سەركەوتنی بە یەكسان بوونی گۆڕی
كارزان كانەبی

لە چوار چێوەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی پازدەهەمی قۆناغی یەكەمی خولەكە لەسەر یاریگای یانەی دهۆك بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی دهۆك وبەغدادی پێشەنگی یانەكان ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی دهۆك باشتر دەبینران و لە خولەكی 26ی یارییەكە یاریزانی بەتوانای یانەی دهۆك موهەند عەبدولرەحیم بە لێدانی سەر توانی تاكە گۆڵی ئەم گێمەی یانەی دهۆك تۆماربكات، هەر چەندە یانەی بەغداد چەند هێرشێكی بردەسەرگۆڵی دهۆك بەڵام گشت هەوڵەكان بێ سوود بوون و ئەم گێمە لەبەرژەوەندی دهۆك بە كۆتایی هات، لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە بە پلانەكانی ڕاهێنەرانەكانیان بەئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بوون بەڵام لەم ناوەشدا یانەی بەغداد دەست پێشخەری كردو ئەمیر سەباح بە لێدانێكی بەهێز ئەنجامەكەی ڕاست كردەوە لە خولەكی 51ی یارییەكە، دوای ئەم گۆلەش بە 5خولەك لە ناوچەی سزا موهەند عەبدولرحیم لێدرا و ناوبژیوانی فیكەی لێدانی سزای لێدا و عەلاعەبدول زەهرە سەركەوتوانە گۆڵی دووەمی دهۆكی تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی بەغداد بەردەوام بوون لە هێرشبردن ولە خولەكی 61ی یارییەكە محەمەد واكدی هێرشبەری سوری توانی گۆڵی یەكسان بوون بۆ بەغداد تۆماربكاتەوە، دوای ئەم گۆڵەش هێرشبەرانی هەردوو یانە لە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵ بوون و لەخولەكی 80ی یارییەكە یارییەكە ئەستێرەی یانەی دهۆك موهەند عەبدولرحیم بەلێدانێكی سەری جوان توانی گۆڵی سێ یەم بۆ یانەكەی تۆماربكات، لە دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی بەغداد هێرشەكانیان چڕ كردەوە و لە خولەكی 93ی یارییەكە بە هەلەیەكی هێلی بەرگری یانەی دهۆك عەلی رابۆ توانی گۆڵی سێ یەم یەكسان بوونی یانەی بەغداد تۆماربكاتەوە یارییەكەش بەم ئەنجامە(3-3)گۆڵ و بەخالێك یەكسان بوون، هەردوو یانەی كەرخ و نەفتی جنوبیش بە گۆلێك یەكسان بوون.
Top