چوار كچە یاریزانی تایكواندۆی كورد بەشداری پاڵەوانێتیی جیهانی دەكەن
لەبارەی دەستنیشان كردنی ئەم یاریزانانەش خالید مەحمود سكرتێری یەكێتیی تایكواندۆی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەم پاڵەوانێتیە لە وڵاتی تایوان بەڕێوە دەچێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە كۆی ئەم یاریزانانەی ئێستا لە مەشق و ڕاهێنان دان بۆ ماوەی دە رۆژ لە شاری سلێمانی تەنیا چوار یاریزان دەست نیشان دەكرێ تا ئێستا دیار نییە كە 3 یاریزان یان 2 لە شاری هەولێر دەبێت و ئەوانی تریش لە شاری سلێمانی دەبن و دوو ڕاهێنەری خۆیان لەگەڵیان بەشدار دەبن لەم پاڵەوانێتییە ئاستی یاریزانانی ئێمە زۆر بەرزە و پاڵەوانیتییەكەش ئاستێكی بەرزی دەبێت لە ئاستی لاوانە لە سەر ئاستی جیهانیشە یەكێتیی تایكواندۆی جیهانی سەرپەرشتی پاڵەوانێتییەكە دەكات، پێشبینیش دەكرێ ژمارەیەكی زۆر یاریزانی بەتوانا لەسەر ئاستی جیهان كێبڕكی بكەن لەسەر بەدەستهێنانی مەدالیاكانی پاڵەوانێتییەكە ئێمەش ئاست و ئەنجامان باشە و یاریزانە كوردەكانی خۆشمان لەو پەڕی ئامادەباشیدان و هیچ كێشەو گرفتێكمان نییە لە ریزی یاریزانانی كوردی تیپەكان ئەم كەمپەی شاری سلێمانیش بۆ یاریزانان سودێكی زۆری دەبێت بەر لە چوونە ناو پاڵەوانێتییەكە یاریزانانی كوردستانیش بە ناوی هەڵبژاردەی عێراقەوە بەشدار دەبن لە پاڵەوانێتییەكە، كچە یاریزانانی هەڵبژاردەكەش بە گەشبینییەوە دەڕواننە یارییەكانی بەشداری كردن لەم پاڵەوانێتییە پێشبینیش دەكرێ ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق.
