دوای ئەوەی یانەی كەركوك لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان ئاستی بەرەو خراپی چوو لە هەمان كاتیشدا یانەكە ماوەی دەست پێكردنی یارییەكانی خولی پاڵاوتنی یارییەكانی خولی عێراقی بۆ سەركەوتن بۆ خولی نایابی عێراق بۆ ئەم مەبەستەش دەستەی كارگێڕیی یانەی كەركوك سەرەڕای ئەوەی كە قەیرانی دارایی بەرۆكی یانەكەی گرتووە، بەڵام كەركوك هیوای زۆرە بۆ گەیشتن بە ریزی یانە پلە نایابەكانی عێراق و باشتربوونی ئاستی یانەكە لە خولی كوردستان گرێبەستێكی لەگەڵ یاریزان (ئیسماعیل مەحمود)ی یاریزانی پێشووی یانەی نەجەف مۆركرد بۆ یەك وەرز تاكو كۆتایی هاتنی ئەم وەرزی خولی نایابی كوردستان و خولی پاڵاوتنی عێراقی، لەم بارەشەوە موراد بەزاز لە راگەیاندنی یانەی كەركوك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی» ئێمە بەمەبەستی بە هێز كردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكەمان و بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لەم وەرزی یارییەكانی پاڵاوتن و سەركەوتن بۆ خولی نایابی عێراقی كە ماوەیەكی ماوە، ئێمە گرێبەستمان بەفەرمی لەگەڵ ئیسماعیل مەحمودی یاریزانی بەڕەگەزی وڵاتی نێجیریا و پێشووتریش لە ریزی یانەی نەجەف یاری كردووە، مۆركرد. گرێبەستی ئێمەو یاریزانی ناوبراو تەنیا بۆ یەك وەرزە، ئومێدیشمان زۆرە بەم یاریزانە بەتوانین ئەنجامی شایستە لەگەڵی بەدەست بهێنین و لە بارەی بڕی گرێبەستی ناوبراو، بەزاز گوتی» بڕی گرێبەستەكە نیهێنییە و هەر خۆشی داوای كردوە كە ئەم بڕە گرێبەستە ئاشكرا نەكرێت، ئەم یارایزانەش لەلایەن دەستەی ڕاهێنەران تاقی كراوەتەوە ئەوكات گرێبەستی لەگەڵ واژوو كراوە، بەهیوای ئەوەین بتوانین لە هەردوو خولەكە ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین بۆ یانەی كەركوك.