78 نازناو بۆ رۆجـەر فیدرەر

78 نازناو بۆ رۆجـەر فیدرەر
ئەستێرەی بەناوبانگی یاری تێنسی سەر زەوی سویسری رۆجەر فیدرەر نازناوی پاڵەوانییەتی دوبەی كراوەی بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا بەدەستهێنا، لەیاریی كۆتاییدا فیدرەر رووبەڕووی یاریزانی چیكی تۆماس برێدریچ بۆوە و توانی یارییەكە بباتەوە بەئەنجامی دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك، ئەنجامی كۆمەڵەكان (3-6، 6-4، 6-3) بوو، فیدرەر لەم پاڵەوانەتیەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد بەتایبەتی لە قۆناغی پێش كۆتایی بەرامبەر یاریزانی سربی نۆڤاك جۆكۆڤیج . ئەم نازناوە نازناوی ژمارە 78 لە مێژووی یاریزانی سویسری كە توانی بێتە پلەی سێیەم لە مێژووی ئەم یارییە لەرووی بەدەستهێنانی نازناوەكان لە دوای هەردوو یاریزان جیمی كۆنەرزی ئەمریكی كە 109 نازناوی هەیە و ئیڤان لیندلی ئەمریكی بەرەسەن چیكی كە 94 نازناوی هەیە.
جێگای ئاماژە پێكردنە فیدرەر تەمەن 32 ساڵ بە بەدەستهێنانی ئەم نازناوە یەكەم نازناو لەساڵی 2014 بەدەست دەهێنێت و ئێستا لە ریزبەندی هەشتەمی باشترین یاریزانانی جیهان دێت.
Top