راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی وڵاتی ئینگلتەرا رایانگەیاند یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی مووچە ونرخی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرەن میونیخ تۆنی كرۆسی دیاری كردووە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوو بۆندی لەگەڵ مۆر بكات، راپۆرتەكان ئاماژەیان بەوە داوە یانەی شەیتانە سوورەكان بڕی 250 هەزار پاوەندی دیاری كردووە وەك مووچەی هەفتانە بۆ یاریزان كرۆس كە ئەم مووچەیە بە بڕی 150 هەزار پاوەند زیاترە لەو مووچەی ئێستا ناوبراو وەریدەگرێت لەگەڵ یانەكەی هەرێمی بەڤاریا، هەروەها راپۆرتەكان ئاماژەشیان بەوە داوە یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەیی خۆی نیشانداوە بڕی 20 ملیۆن پاوەند بداتە یانەی بایرەن میونیخ بەرامبەر هاتنی كرۆس بۆ یاریگای ئۆڵدترافۆڵد . رۆژنامەی میترۆی بەریتانی لەلای خۆیەوە رایگەیاند یانەی بایرەن میونیخ لەوانەیە بەو بۆندەی مانچستەر یونایتد رازی بێت، چونكە تا ئێستا یاریزان تۆنی كرۆس رازی نەبووە بۆندەكەی لەگەڵ یانەی بایرەن درێژ بكاتەوە.