لە خولی باسكەی عێراقی ئەمڕۆ دێربی خولەكە لە نێوان دهۆك و زاخۆ دەبێت

لە خولی باسكەی عێراقی ئەمڕۆ دێربی خولەكە لە نێوان دهۆك و زاخۆ دەبێت
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی باسكەی نایابی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی پازدەهەمی قۆناغی دووەمی خولەكەبڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لە كاتژمێر4ی ئێوارە لە یارییەكی بەهێز و ئاست بەرزدا هەردوو لە دێربی بادینان لە گرنگترین یاری ئەم هەفتەیە یانەی دهۆك لەسەر هۆڵی داخراوی یانەكەی لە شاری دهۆك میوانداری یانەی زاخۆ دەكات، بۆ ئەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆ بەدەست هێنانی سەركەوتن لە خولەكە، یانەی دهۆك نیازی بەدەست هێنانی سەركەوتنی هەیە بە پشت بەستن بە یاریگا و هاندەران و لە 14 یاری ڕابردووش سەركەوتنی لەسەریەكی تۆماركردوە، بەڵام یاری كردن لەبەرامبەر یانەی زاخۆ تایبەت مەندی خۆی هەیە لە خولەكە بۆیە پێش بینیەكان هەندێك گرنگە بۆ سەركەوتن لەم یارییەدا، لەبەرامبەریشدا یانەی زاخۆ بە پشتن بەستن بە یاریزانانی پیشەگەری یانەكە و ڕاهێنەری بەتوانای یانە ئالینی رۆمانی بەبەمەبەست بەدەست هێنانی سەركەوتن و یانەی دهۆكیش دووچاری دۆڕان بكەن، زۆركاتیش لە یارییەكانی نێوان هەردوو یانەی زاخۆ و دهۆك هاندەران بەگژ یەكتری داچوونە، بۆیە پێش بینیی دەكرێ ژمارەیەكی زۆر لە پۆلیسی چاڵاكییە مەدەنییەكان ئامادەبن لە یاریگا بۆ سەلامەتی هاندەران و یاریزانانی هەروود لا لە چەند رۆژی ڕابردوو لە خولی كوردستان یاری نێوان هەردوو یانە تەواو نەكرا لە خولەكە، بۆیە سەركەوتنی دهۆك لەم یارییەش تاڕادەیەكی باش نازناوەكەی یەك لای دەكاتەوە چونكە ئێستا سەری لیستی یانەكانی گرتووە بە كۆكردنەوەی 28خاڵ و سەرجەم یارییەكانی برۆدتەوە
Top