تیروپشكی پاڵاوتنی یۆرۆی 2016

تیروپشكی پاڵاوتنی یۆرۆی 2016
لەشاری نیسی فەرەنسی تیروپشكی یارییەكانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2016 راكێشرا كە یارییەكانی لەوڵاتی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت، لەم پاڵاوتنەدا 53 هەڵبژاردە بەشداری تێدا دەكەن و بەسەر نۆ گروپ دابەشكراون، لەهەر گروپێكدا بە شێوەیەكی راستەوخۆ دوو هەڵبژاردە دەگەنە یارییەكانی كۆتایی لەگەڵ باشترین سێیەم لەهەر نۆ گروپدا، لە نێوان هەشت سێیەمەكانی گروپەكانیش پاشكۆی پاڵاوتن ئەنجام دەدرێت و چوار هەڵبژاردەی دیكە سەردەكەون بۆ كۆتاییەكان، بەمەش ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەكان بۆ یەكەم جار دەگاتە 24 هەڵبژاردە، یارییەكانی پاڵاوتن لە مانگی ئەیلولی 2014 دەست پێدەكات و لە مانگی تشرینی دووەمی 2015 كۆتایی دێت، ئەنجامی تیروپشكەكەش بەم شێوەیە بوو :
* گروپی یەكەم
هۆڵەندا – كازاخستان – ئایسلەندا – لاتڤیا – توركیا – كۆماری چیك
* گروپی دووەم
بۆسنیا – ئەندۆرا – قوبرس – ئیسرائیل – وێلز – بەلژیكا
* گروپی سێیەم
ئیسپانیا – لۆكسەمبۆرگ – بیلاروسیا – مەقدۆنیا – ئۆكرانیا – سلۆڤاكیا
* گروپی چوارەم
ئەڵمانیا – جەبەل تارق – پۆلەندا – جۆرجیا – ئوسكوتلەندا – كۆماری ئێرلەندا
* گروپی پێنجەم
ئینگلتەرا – سان مارینۆ – لیتوانیا – سویسرا – ئەستۆنیا – سلۆڤینیا
* گروپی شەشەم
یۆنان – رۆمانیا – فنلەندا – هەنگاریا – ئێرلەندای باكوور – دوورگەكانی ڤارۆ
* گروپی حەوتەم
رووسیا – لیشتنشتاین – مۆلدۆڤا – مۆنتینیگرۆ – نەمسا – سوید
* گروپی هەشتەم
ئیتالیا – ماڵتا – ئازەربیجان – بولگاریا – نەرویج – كرواتیا
* گروپی نۆیەم
پورتوگال – ئەلبانیا – ئەرمینیا – سربیا – دانیمارك – فەرەنسا (خاڵەكانی هەژمار ناكرێن)
Top