كاپتنی یانەی بەرشلۆنە كارلیس پیۆلی ئیسپانی رایگەیاند دوای نۆزدە ساڵ لەیاریكردن لەگەڵ یانەكەی هەرێمی كەتەلۆنیا نیازی وایە لەكۆتایی وەرزی ئەمساڵ یانەی بەرشلۆنە جێبێڵێ. هەروەها پیۆل لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی كورییری دیللۆ سپۆرت روونیكردەوە لەئێستادا توانای جەستەیی و ماسوولكەكانی لاوازبوونە، بۆیە نایەوێت ببێتە بارگرانی بەسەر تیپەكەیەوە. هەروەها پیۆل وتی هەرچەندە گرێبەستەكەی تا ساڵی 2016 درێژكراوەتەوە، بەڵام لای خۆیەوە وا بە باش دەزانێت لەكۆتایی وەرزی ئەمساڵ بڕوات. لەكۆتایی قسەكانیشیدا پیۆلی تەمەن 36 ساڵ وتی: ئێستا كاتی دەست بەرداربوونە لەیانەی بەرشلۆنە.