خاك نازناوی كاراتێی كەركوكی بەدەست هێنا

خاك نازناوی كاراتێی كەركوكی بەدەست هێنا
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یاریی كاراتێ لە شاری كەركوك و خزمەت كردنی وەكو پێیوست لە چاو یارییە وەرزشیەكانی تر، بەسەرپەرشتیی لقی كەركوكی یەكێتیی كاراتێی كوردستان و بە هاوكاری كۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی پاڵەوانێتیی كاراتێی یانەكانی شاری كەركوك بە بەشداری هەریەك لە یانەكانی (خاك، شۆریجە، كەیوان، پێشەوا، سۆلاڤی نوێ، سەورە) لە هەردوو ئاستی تازە پێگەیشتوان و لاوان و پێشكەوتووان بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربووی پاڵەوانێتییەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و هەوڵیان دەدا بۆ بەدەست هێنانی نازناوەكە، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەیە بوو.
ئاستی تازە پێگەیشتوان
1-خاك
2-شۆریجە
ئاستی لاوان
1-خاك
2-شۆریجە
ئاستی پێشكەوتوان
1-خاك
2-سۆلاڤی نوێ
Top