كوڕانی هەولـێر و کچانی سلێمانی نازنـاوی باسكەی پەروەردە گشتییەكانیان بەدەست هێنا

كوڕانی هەولـێر و کچانی سلێمانی نازنـاوی باسكەی پەروەردە گشتییەكانیان بەدەست هێنا
لە هۆڵی یانەی شەقڵاوە بە ئامادەبوونی هەریەك لە مامۆستا بەكر كەریم بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێرو هەڵۆ دزەیی بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و هونەر لە وەزارەتی پەروەردە و قایمقامی قەزای شەقڵاوە و ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی دوایین یارییەكانی خولی باسكەی پەروەردە گشتییەكانی سەر ئاستی هەرێم بەڕێوەچوو، لە ئاستی كچاندا لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو باسكەی هەڵبژاردەی پەروەردەی سلێمانی و دهۆك رووبەڕووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا كچانی هەردوو هەڵبژاردە بە درێژایی ماوەی یارییەكە ئاستێكی بەرزی یاریی باسكەیان پێشكەش كرد و سەرئەنجامیش هەڵبژاردەی سلێمانی توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی(40-31)خاڵ و بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی سلێمانی نازناوەكەی بەدەست هێنا و كچانی هەڵبژاردەی هەولێریش پلەی دووەمی بەدەست هێنا، لە ئاستی كوڕانیش لە دوایین یارییەكانی خولەكە كوڕانی هەولێر و كوڕانی دهۆك بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە ئاستێكی یەكجار بەرزی یاریی باسكەیان پێشكەش كردو كوڕانی هەولێریش بە لێهاتوویی خۆیان توانیان كۆنتڕۆڵی یاریگا بكەن و سووربن لەسەر بەدەست هێنانی نازناوی خولەكە بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەكتری توانیان یارییەكەش بە ئەنجامی(60-47)خاڵ بە جیاوازیی 13 خاڵ یارییەكەیان لە بەرژەوەندیی خۆیان بە كۆتایی هێناو نازناوەكەیان بۆ پایتەخت هێنایەوە و كوڕانی دهۆكیش بە پلەی دووەم ڕازی بوو،دواتریش لەلایەن ئامادەبووان خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانان و تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا،
Top