لە وڵاتی ئیتالیا گەشە شێرزاد كوڕە یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی ئاڵا و شاری سۆران بۆ ماوەی دوو رۆژ بەشداری كرد لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی باوانتی لە شاری كاتانیای وڵاتی ئیتالیا لەم پاڵەوانێتییەش23 یاریزانانی لە 23 وڵاتانی جیهانی بەشدارییان لە پاڵەوانێتییەكە كردبوو كە ماوەی ڕاكردنەكەی 1500كم بوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشدار بوو لە ئاستێكی بەرزدا بوون بۆ بەدەست هێنانی پلەی یەكەمی پاڵەوانێتییەكە لەم ناوەشدا یاریزانی كوردی دانیشتووی قەزای سۆران گەشە شێرزاد توانی پلەی دووەم و مەدالیای زیو لە نێوان 23 وڵاتی جیهانی بەدەست بهێنێت، لەم بارەشەوە گەشە شێرزاد بۆ بۆگۆڤاری گوڵان گوتی» ئەم پاڵەوانێتیە لە كاتانیا بوو لە وڵاتی ئیتالیا منیش لە رێگای مامۆستا بەهرۆز كە كوردێكی دانیشتووی وڵاتی ئیتالیایە هاوكاری كردم بۆ ئەوەی بەشداری ئەم پاڵەوانێتییە بكەم و خۆشبەختانە دوای ئامادەكارییەكی باش توانیم ئاستێكی شایستە بەخۆم بەدەست بهێنم و بە ناوی كوردستانیش بەشداریم كردو كە مەدالیای زیوم بەدەست هێنا هەموویان زانیان كوردم و لە كوردستان بەشداریم كردووە، بە هیوای ئەوەشم بەشداری زیاتر لە پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەكان بكەم بۆ ئەوەی ئاستی شایستە تر و ئەنجامی دڵخۆشەكەر بەدەست بهێنم، لێرەوە دەمەوێ سوپاسی مامۆستا بەهرۆز بكەم كە هەموو پارەی ئەو پاڵەوانێتیەكە لەسە ر ئەركی ئەو بوو بەشداریم كردو هیوادارم حكومەتی هەرێمیش هاوكاریمان بكات بۆ ئەوەی بتوانم لە پاڵەوانێتی زیاتر بەشداربم.