بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچستەرستی پێشبینی دەكات ئاستی دروستكەری یاری، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئیسكۆ درەوشانەوەیەك بەخۆی ببینێت لەئەگەری هاتنی بۆ ریزی یانەی مانچستەرستی بەتایبەت لەماوەی گواستنەوەی داهاتووی هاوینەدا . ئەم لێدوانەی پلیگرینی لەكاتێكدایە كە پێشتر یاریزان ئیسكۆ لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەری هونەری چیلی لە یانەی مەلەگە یاری كردووە بەر لەوەی بچێتە ریزی یانەی شاهانە لە یۆنیۆی رابردوودا. هەروەها پلیگرینی بۆ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی روونیكردەوە كە هیوادەخوازێت ئەو یاریزانە بگوازرێتەوە یانەی مان ستی و ئەو هەنگاوەش بەهەنگاوێكی گەورە دەزانێت، بەڵام هیوادارە بەسەر بارودۆخەكان زاڵ بێت. هەر لەدریژەی قسەكانیدا پلیگرینی رایگەیاند ئیسكۆ یاریزانێكی بەتوانایە، بەڵام نەبۆتە یەكێك لەباشترین یاریزانەكانی جیهان، بەڵكو پێویستی بەیاریی بەردەوام و پلان هەیە، چونكە سەرجەم بنەما سەرەكییەكانی یاریزانێكی لێهاتووی تێدایە.