یاریزانی یانەی ئەی سی میلان ریكاردۆ كاكای بەرازیلی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد یاریزانی یانەی شاهانە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی باشترین یاریزان بووە كە لەژیانی وەرزشی یاری لەگەڵ كردووە. ئەمەو ریكاردۆ كاكا لەپەیچی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بۆ هەواردارانی نوسیویەتی باشترین یاریزان كە كاكا لەدژی یاری كردبێت هەریەك لە زینەدین زیدانی فەرەنسی و لیۆنیل میسی ئەرژەنتین بوونە، بەڵام باشترین یاریزان شان بەشانی یاری كردبێت كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالیە بووە. سەبارەت بە سیدۆرفی راهێنەری ئێستای یانەكەی، كاكا رایگەیاند راهێنەرێكی باشە و دەسكەوتیش بەدەست دەهێنێت لەگەڵ رۆسۆنیروی، چونكە یاریزانێكی بەتوانابووە و ئەزموونێكی باشی هەیە.