لە پاڵەوانێتی بالەی یانەكانی عەرەبی پێشمەرگەی سلێمانی نەیتوانی ئەنجام تۆماربكات
لە میانی یارییەكانی پاڵەوانێتی تۆپی بالەی یانەكانی عەرەبی هەردوو نوێنەری یانەكانی عێراقی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی وغازی باشوور نەیانتوانی ئەنجامی شایستە لە خولەكە بەدەست بهێنین بۆیە بەبێ بەدەست هێنانی هیچ ئەنجامێك گەڕانەوە كوردستان و عێراق، لە دواین یارییەكانی خولەكەش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كە سەڕەرای ئەوەی ئەم ساڵ دوویاریزانی پیشەگەری بەرازیلی هینابووە ریزی یانەكەی نەیتوانی ئەنجام تۆماربكات و ڕووبەرووی یانەی شەبابی سعودی بووە لەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكەدا و سەرئەنجامیش یانەی شەبابی سعودی توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی(3-2)گێم و یانەی پێشمەرگەش دووچاری چوارەم شكست هات لە خولەكە و بەدەست بەتاڵی گەڕایەوە هەرێمی كوردستان، یانەی غازی باشوریش لە یارییەكی دیكە ڕووبەرووی یانەی داركلێبی وڵاتی بەحرێن بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانە بەحرێنیەكە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن لە خولەكە یانەی غازی باشوری عێراقیش دووچاری شكستێكی چاوەڕوان نەكراو بكەن و یارییەكەیان بە ئەنجامی(3-1)گێم بردەوە، بەم ئەنجامەش هەردوو یانەكە لە پاڵەوانێتیەكە دووڕخرانەوە. یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەمە یەكمجارە بەشداری پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی بكات و نەیتوانی ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێ.
