لە خولی باسكەی كوردستان ئەمڕۆ دێربی شاری رۆشنبیری لە نێوان پێشمەرگە و سیروانی نوێ‌ بەرێوەدەچێت

لە خولی باسكەی كوردستان  ئەمڕۆ دێربی شاری رۆشنبیری لە نێوان پێشمەرگە و سیروانی نوێ‌ بەرێوەدەچێت
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی باسكەی یانەكانی كوردستان لە درێژەی یارییەكانی خولەكە بڕیارە ئەمڕۆپێنج شەممە و رۆژی شەممەی داهاتوودوو یاری گرنگ لە یارییە دواخراوەكانی خولەكە بەرێوە بچێت، لە دێربی شاری سلێمانی لە بەهێزترین یاری ئەم هەفتەیە هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و سیروانی نوێ‌ لەسەر یاریگای پێشمەرگە ڕووبەرووی یەكتری ببەنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە باشترین ئامادەكارییان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی سەركەوتن بكەنە ئامانجیان یانەی سیروانی نوێ‌ بە پشت بەستن بە تواناكانی ڕاهێنەری بەئەزموونی تیپەكەیان رزگار رەئوف یاری دەكات بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات و بتوانێ‌ ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران و یاریزانان دەیانەوێ‌ سەركەوتنێكی گەورە لە خولەكە بەدەست بهێنێ‌ بەسەر یانەی سیروانی نوێ‌ هاوشاری بۆیە پێش بینی دەكرێ‌ یەكێك لە یارییە هەربەهێزەكانی ئەم هەفتەیە بێت چونكە هەردوو یانە لە كێبركێ‌ دان بۆ پێشڕەوی كردن لە خولی نایابی كوردستان، رۆژی شەممەش لە قەزای دەربەندیخانیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی دەربەندیخان و ئەكادی شارۆچكەی عەنكاوە ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەوەی بتوانن سەركەوتنە بكەنە دیاری هاندەرەكانیان، یانەی دەربەندیخان بەو هاندەرە زۆرەی كە پشتیگری تیپەكەیان دەكەن لە یارییەكان ڕووبەرووی ئەكاد دەبنەوە، ئەكادیش دەیانەوێ‌ ئەزموون و لێهاتیووی یاریزانان ببنە بەربەست بۆ یانەی دەربەندیخان ئەم یارییەش بە یەكێك لە یارییە بەهێزەكانی ئەم هەفتەیە دیچتە هەژماركردن.
Top