بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لەم وەرزەی خولی نایابی یانەكانی عێراقی وكێبڕكێ كردن لەگەڵ یانەكانی تری بەشدار لەخولەكە، دوای ئەوەی ئەم ساڵ یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەك لە یاریزانی پیشەگەری بەتوانا مۆركردووە و ژمارەیەك یاریزانیی دوورخستۆتەوە، بۆیە دەستەی كارگێڕیی یانەی زاخۆ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی فەڵەستین و یانەی هەجری سعودی (عەبدوللەتیف ئەلبەهداری)مۆربكەن، لەم بارەشەوە خەلیل ئەحمەد سكرتێری یانەی وەرزشی زاخۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی» ئێمە وەكو بەرنامەی تیپەكەمان بۆ بەهێز كردن ریزی پێكهاتەی یانەكەمان و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی خولی نایابی عێراقی دوای گفتوگۆكردنمان لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی فەلەستین عەبدوللەتیف ئەلبەهداری كە پێشتر بۆ یانەكانی هەجری سعودی و وەحداتی ئوردەنی یاری كردووە یەكێكە لە یاریزانە بەتواناكان لە هێڵی بەرگریی ئێمەش دوای گفتوگۆمان، ئەو بەفەرمی ڕەزامەندیی نیشاندا بۆ یاری كردن بە درێسی یانەی زاخۆ،هەرچەندە ئێمە بە قسە گرێبەستمان لەگەڵی كردووە و ئەویش هیچ كێشەیەكی نییە دەوێت بە زووترین كات پەیوەندی یانەی زاخۆ بكات و لەخولی عێراقی بۆماوەی یەك وەرز یاری لەگەڵ تیپەكەمان دەكات.ئەم وەرزەش دەستەی كارگێڕیی یانەی زاخۆ تەنیا بەمەبەستی بەهێز كردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی گرێبەستی لەگەڵ چەندین یاریزانی پیشەگەری بیانی مۆركردووە نیازی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستەو كێبڕكێ كردن لەگەڵ یانە بەهێزەكانی عێراقە.