بڕیارە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 19ی ئەم مانگە شاندنی هەڵبژاردەی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدانی هەڵبژاردەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكانی عێراق لە وڵاتی ئیماراتی عەرەبی بەشداری بكات لە پاڵەوانێتیی فزاعەی جیهانی بكات، لەنێو یاریزانانی هەڵبژاردەش كوڕە یاریزانی كورد گۆڤان حەسەنی یاریزانی شاری ئاكرێ بەشداری پاڵەوانێتییەكە بكات كە وەكو كوڕە كوردێك خاوەنی چەندین ئەنجامی پێوانی جیهانییە لەبارەی بەشداری كردنیشی لەم پاڵەوانێتییەكە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: پاڵەوانێتییەكە جیهانییە و لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوە دەچێت بڕیارە دوو رۆژی تر كە دەكاتە 19ی ئەم مانگە تاكو 28ی ئەم مانگە پاڵەوانێتییەكە بەڕێوە دەچێت، منیش وەكو یاریزانێكی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەرسێ یاریی هاویشتنی قورسایی و رم و قورس بەشداری دەكەم، رۆژانە مەشقێكی چڕم ئەنجامداوە لە هەردوو شاری هەولێرو بەغداد لەسەر دەستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رەعد ئەسكەندەر، گوتیشی دەست خۆشیی لە لێژنەی پاڕا ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستان دەكەم كە هاوكارییەكی باشی منیان كردووە وەكو یاریزانی هەڵبژاردەكە بەهیوای ئەوەشم بتوانم ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەم.