یانەی میلان رایگەیاند رۆبینیۆ پێكانی هەیە

یانەی میلان رایگەیاند رۆبینیۆ پێكانی هەیە
یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی رایگەیاند هێرشبەری یانەكەی رۆبینیۆی بەرازیلی دووچاری پێكان هاتووە لە ماسوولكەی رانی چەپی، بۆیە بۆ زیاتر لەهەفتەیەك لەیاریگاكان دوور دەكەوێتەوە بەتایبەت لەیاریی یانەكەی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریی چوونی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا كە لە 19ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت. هەروەها یانەی ناوبراو روونی كردەوە كە تیمە پزیشكییەكان لەماوەی هەفتەی داهاتوودا پشكنینی تەواو دەكەن بۆ زانینی جۆری پێكانەكەی و ماوەی دووركەوتنەوەی لەیاریگاكان. شایانی باسكردنە یاریزانی بەرازیلی و یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی رۆبینیۆ لەیاریی یانەكەی بەرامبەر یانەی ناپۆلی دووچاری پێكان هات، بۆیە راهێنەر لەماوەی نێوان هەردوو گێمی یارییەكە گۆڕانكاری پێ كردو داینیشاندو ریكاردۆ كاكای هاونیشتمانی لەشوێنیدا یاری پێ كرد.
Top