سیسك فابریگاس: دیار نییە ئەم وەرزە كێ دەبێتە پاڵەوان

سیسك فابریگاس: دیار نییە ئەم وەرزە كێ دەبێتە پاڵەوان
یاریزانی یانەی بەرشلۆنە سیسك فابریگاس رایگەیاند خولی ئەم ساڵی ئیسپانیا لە كۆتاییەكانی نزیك دەبێتەوە، بەڵام لە ئێستادا دڵنیا نییە لەوەی كێ دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە، چونكە سێ یانەی بەهێز كێبڕكێیانە ئەمانیش بەرشلۆنە و ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدریدن. هەروەها فابریگاس بە ماڵپەری فەرمی یانەكەی وتووە لە ئێستادا كێبڕكێی ئەم وەرزە هاوتاو یەكسانە لەنێوان هەر سێ یانەی سەرەوەی ریزبەندی خولەكە لەرووی خاڵەوە، بۆیە یانەكەی لەهەوڵی بردنەوەدایە لەسەرجەم یاریەكانی داهاتوو بۆ ئەوەی هیچ هەلێك بەتیپە ركابەرەكانی نەدات پێشی بكەون و لە ریزبەندی پێشەوەی وەرزی ئەم ساڵ بن. شایانی باسە ئەم قسانەی سیسك فابریگاس دوابەدوای یاریی یانەكەی بەرامبەر سیڤیلیا دێت كە توانی یاریەكە بباتەوەو لەپێشەوەی ریزبەندی بمێنێتەوە بە57 خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید.
Top