لە خولی نایابی عێراقی هەولێر لە دهۆك بردەوە،، هاندەران بە گژ یەكدا چوون، زاخۆش سەركەوتنێكی گرنگی بەدەست هێنا

لە خولی نایابی عێراقی  هەولێر لە دهۆك بردەوە،، هاندەران بە گژ یەكدا چوون، زاخۆش سەركەوتنێكی گرنگی بەدەست هێنا
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی یازدە هەمی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە چەند یاریگایەكی شارەكانی عێراقی چەندین یاری گرنگ و بەهێز بەرێوەچوو، یانەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی بە ئامادەبوونی پتر لە 15هەزار هاندەران میوانداری یانەی دهۆكی دەلالی كرد، لە گێمی یەكەم یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە لە یارییەكی ئاست مام ناوەند یارییەكەیان ئەنجامدا و یارییەكەش تا ڕادەیەك ساردی پێوە دیار بوو زیاتر تۆپ لە ناوەڕاستی یاریگا دەبینرا، لە هەولێر ئەمجەد ڕازی تەنیا یەك مەترسی بردە سەرگۆڵی یانەی دهۆك، لەبەرامبەریشدا ئازاد ئەحمەد و موهەند عەبدولرەحیم چەند جارێك گەیشتنە گۆڵی هەولێر بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو ئەم گێمە بەبێ‌ گۆڵ بە كۆتایی هات، هەرچەندە یارییەكە دواكەوت بۆماوەی 25خولەك بەهۆی شەڕی هاندەرانی هەردوولا ، بەڵام لە گێمی دووەمی یارییەكە بە گێمی ڕاهێنەران ناسراوە ، لەم گێمە ئەزموونی ئەیوب ئۆدیشۆی ڕاهێنەری بەتەواوی دیاری بوو كاتێك سێ‌ گۆڕانكاری كرد و هەریەك لە هاوار مەلا محەمەد و رۆبیتا خۆرخی و عەلی فائیزی هێنایە ناو یاری تەواوی یارییەكەیان گۆڕی و چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرگۆڵی تیپی یانەی دهۆك لە خولەكەكانی 56و75 هەریەك لە هەلگورد مەلامحەمەد و لوئەی سەلاح دوو ئاسنترین هەڵی گۆڵ كردنیان لە كیسدا و عدی تالبی گۆڵچی دهۆك ئازایانە تۆپەكانی دوورخستنەوە، بەڵام هێرشەكانی یانەی هەولێر بەردەوم بوو بۆ سەرگۆڵی دهۆك و لەم ناوشەدا بە تاكتیكی جوانی رۆبیتا خۆرخی كاتێك تۆپێكی دایە لوئەی سەلاح لە خولەكی 83ی یارییەكە لوئەی جوانترین گۆلی لە یارییەكە تۆماركردودوای ئەم گۆڵەش هێرشەكانی هەولێر هەب ەردەوام بوو تا خولەكەكانی كۆتایی ، بەڵام لە خولەكی 90ی یارییەكە یاریزان كارۆژ سالمی پیشەگەر تۆپێكی بەهێزی لە ستونی گۆڵی جەلال حەسەنی گۆڵچی داو ، بەڵام ئەمجەد ڕازی بە یاری پێكردنی چەند یاریزانێكی دهۆك و گۆڵچی وەڵامی هێرشەكەی دایەوە و گشت هەوڵەكانیش بێ‌ سوود بوو یارییەكەش هەر بەم ئەنجامە بەم تاكە گۆڵە بە كۆتایی هات بۆ بەرژەوەندی یانەی هەولێر، بەهۆی شەڕو ئاژاوەش چەند هاندەرێك روانەی نەخۆشخانە كران، یانەی زاخۆش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی نەجەفی بردەوە بە ئەنجامی(3-2)گۆڵ و سێ‌ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا،ئەمەش ئەنجامەی یارییەكانی تری ئەم هەفتەیە.
قوە جەوییە-مینا1-0گۆڵ
مەسافی ناوەڕاست، زەورا2-3گۆڵ
نەفتی میسان، بەغداد2-0گۆڵ
نەفت-شورتە0-0گۆڵ
نەفتی جنوب-تەلەبە1-0گۆڵ
كەربەلا-كەرخ-دواخرا
1-هەولێر23خاڵ
2-بەغداد23خاڵ
Top