گوشارەكان چر تردەبنەوە بۆ دەستبەرداربوونی بەرشلۆنە لەتواناكانی دانی ئەلڤیش

گوشارەكان چر تردەبنەوە بۆ دەستبەرداربوونی بەرشلۆنە لەتواناكانی دانی ئەلڤیش
جەماوەرو هاندەرانی یانەی بەرشلۆنە گوشاریان خستۆتە سەر یاریزانی تیپەكەیان دانی ئەلڤیش تا دەستبەرداری یانەكە بێت لەكۆتایی وەرزی ئەمساڵ ئەمیش بەهۆی ئەو هەموو رەخنانەی رووبەڕووی دەبێتەوە لەسەر ئاستی ناوبراو لە دوا یارییەكانی یانەكەی هەرێمی كەتالۆنیا. لەم بارەیەوە پێگەی fichajes.net بڵاوی كردۆتەوە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەستی كردوە بەئامادەكاری بەمەبەستی بەدەست هێنانی تواناكانی ئەلڤێش لەكۆتایی وەرزی ئەم ساڵدا. هەروەها پێگەی ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە گوشارەكانی هاندەرانی یانەی بەرشلۆنە رەنگە ئاماژەیەكی روون بێت لەسەر رۆیشتنی یاریزانی ناوبراو و گواستنەوەی بۆ پاڵەوانییەتی خولی فەرەنسا.
Top