بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لەیارییەكانی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی یانەكانی عێراقی و كێبڕكێ كردن لەگەڵ یانەكانی تری خولی عێراق دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆك چەند رۆژێك پێش ئێستا دوو یاریزانی هەریەك لە وڵاتانی ئەرجەنتین و مالی هێناوەتە ریزی یانەكەی دوای تاقی كردنەوەیان گرێبەستیان لەگەڵ ئەم یاریزانانە، كە هەردوو یاریزانەكە لە هێڵی بەرگری یاری دەكەن، مۆر كرد و خاوەن ئاستێكی بەرزن پێشتریش لە خولەكانی وڵاتانی ئەوروپا یارییان كردووە، لە بارەی مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم دوو یاریزانە پیشەگەرەش، دكتۆر محەمەد سەعید جێگری سەرۆكی یانەی وەرزشیی دهۆك بۆگۆڤاری گوڵان گوتی» بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەمان و بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە هەردوو قۆناغی خولی عێراقی ئێمە ژمارەیەك یاریزانی پیشەگەرمان هێناوەتە ریزی یانەكەمان، بۆئەوەی ئاستی تیپەكەمان بەرز بێتەوە، لە چەند رۆژی ڕابردووش هەریەك لە یاریزانان ماتیاس مازینی بەڕەگەز ئەرجەنتینی و ئەبو بەكركۆنی بەڕەگەز مالی هاتنە شاری دهۆك بۆ تاقی كردنەوەیان كە هەردوو یاریزان لە هێلی بەرگری یاری دەكەن، دوای تاقی كردنەوەیان لەلایەن دەستەی ڕاهێنەرانی تیپەكەمان لە ئاستی ئەوان ڕازی بوون و ئێمەش بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵیان مۆركرد تاكو كۆتایی هاتنی یارییەكانی ئەم وەرزی خولی نایابی عێراقی، لەبارەی بڕی گرێبەستەكانیان ناوبراو ئامادە نەبوو هیچ گرێبەستێكی ئەم یاریزانانە دیاری بكات و گوتی: ئێمە بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵیان مۆركردووە و تەنیا بۆ یەك وەرزشیشە.گرێبەستی هەردوو یاریزانەكەش بڕی 175هەزار دۆلارە.