دوای ئەوەی وەرزی رابردوو ڕەجا ڕافعی هێرشبەری هەڵبژاردەی سوریا و یانەی شورتەی سوری ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد لەگەڵ یانەی زاخۆ لەخولی نایابی یانەكانی عێراقی، بۆیە ئەمجارەش یانەی زاخۆ لەسەر داوای هاندەرانی یانەكەی و بەمەبەستی بەهێز كردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكەی جارێكی تر ڕەجا ڕافعی هێنایەوە ریزەكانیەوە، لەم بارەشەوە خەلیل ئەحمەد سكرتێری یانەی وەرزشی زاخۆ بۆگۆڤاری گوڵان گوتی» بۆ بەهێز كردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەمان و بەدەست هێنانی ئەنجامی باش لە یارییەكانی ئەم قۆناغە بەفەرمی هەریەك لە یاریزانان ڕەجا ڕافعی سوری كە پێشووتر لە یانەكەمان بووە لەگەڵ سوهێل نعیم یاریزانی پێشووی یانەی هەولێرو نەجەف بەفەرمی لەگەڵ ئێمە یاری دەكەن لە یارییەكانی داهاتوومان لە خولی عێراقی، لە بارەی گرێبەستی ئەم یاریزانانەش ناوبراو ئامادە نەبوو هیچ وردەكارییەكی گرێبەستەكانیان ئاشكرا بكات. ئەم دوو یاریزانەش یەكێك بوونە لە یاریزانە باشەكانی یانەكە بۆئەوەی بتوانن لە ریزی یاریزانانی تر ئەم وەرزە ئاستی یانەی زاخۆ بەرز بكەنەوە لە خولی نایابی یانەكانی عێراق لە پاڵ یاریزانانی تری یانەكە كە ئەمساڵ لە ریزی یانەكە یاری دەكەن.