كچانی سیروانی نوێ دووچاری چوارەم شكست بوون
لەمیانی یارییەكانی پاڵەوانێتی باسكەی كچانی یانەكانی عەرەبی لە شاریقەی ئیمارات یارییەكانی بەرێوەدەچێت و یانەی باسكەی كچانی سیروانی نوێ نوێنەری هەرێمی كوردستان وعێراقن لەم پاڵەوانێتیە و یەكەم ئەزموونی نێودەوڵەتیی یانەكەشە لە بەشداری كردن لە پاڵەوانێتیەكانی دەرەوەی عێراق، لە چوارەم یاری خۆیدا ڕووبەرووی كچانی بەحرێن بوونەوە لەم یارییەشدا هەر چەندە كچانی سیروانی نوێ بە ئەزمونی راهێنەری بەتوانای یانەكەیان رزگار رەئوف توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، بەڵام تیپی بەحرێن توانیان باڵا دەستی خۆیان بنوێنن بە پشت بەستن بە چەندین یاریزانی پیشەگەری بیانی لە ریزی یانەكە و سەركەوتنێكی گرنگیان بەدەست هێنا بە ئەنجامی(78-61)خاڵ، لەم ناوەشدا كچانی سیروانی نوێ دووچاری چوارەم شكست بوون لە پاڵەوانێتیەكە، ئەوەی جێگای ئاماژە پێكردنە كچانی سیروانی نوێ بە تیپێكی گەنجەوە بەبەشداری تەنیا یەك یاریزانی پیشەكەری ئەمریكی بەشداری ئەم پاڵەوانێتیەیان كردوە جگە لە یەك یاریزانی بیانی سەرجەم یاریزانانی كوردن و خەڵكی شاری سلێمانین، ئامادەكارییەكانیشیان لە چاو تیپەكانی تر وەكو پێویست نەبووە كە كەمپی مەشقی ئەنجام دەبن لە دەرەوەی وڵات هەمووی لە شاری سلێمانی بووە.
فۆتۆ/ سجادكەمال
