خولی نایابی عێراقی دهۆك هاندەرانی بە سەركەوتن ئاشت كردەوە، و زاخۆش بە خالێك لە بەسرا گەڕایەوە
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی یازدەهەمی قۆنافی یەكەمی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە چەند یاریگایەكی شارەكانی عێراقی ژمارەیەك یاری گرنگ و بەهێز بەرێوەچوون، یانەی دهۆك لەسەر یاریگای خۆی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی رووبەرووی یانەی كەربەلا بووە، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی دهۆك بە پشتن بە ستن بە توانای یاریزانان و پشتگیری هاندەرانی یانەكە وئەزموونی ڕاهێنەری بەتوانایی یارییەكە توانیان هەر لە سەرەتای یارییەكە و كۆنترۆلی یارییەكە بكەن و چەندین هێرشی یەك لەدوای یەك لە رێگای یاریزانانی یانەكە موهەندعەبدول رەحیم ویاریزانی پیشەگەر كۆنی ، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی كەربەلا هێرشی پێچەوانیان دەبردە سەرگۆڵی یانەی دهۆك سەر ئەنجامیش یانەی دهۆك توانی یارییەكە بە سوودی خۆی بە كۆتایی پێبهێنێت بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ سەركەوتنی تۆماركرد، گۆڵەكانی دهۆك هەریەك لە یاریزانان(موهەندعەبدولرەحیم، ئەبوبەكر كونی) تۆماریان كرد لە خولەكەكانی 35و 44تۆماری كرد، لەلایەكی دیكەوەش لە شاری بەسرە یانەی زاخۆ بووە میوانی یانیە مینای ئەو شارە لە یارییەكی ئاست بەرزدا هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون و بە خالێك ڕازی بوون، ئەنجامی یارییەكانی تریش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
نەجەف-مەسافی ناوەڕاست1-1گۆڵ
جەوییە-كەرخ2-1گۆڵ
نەفت-تەلەبە1-3گۆڵ
زەورا-بەغداد1-1گۆڵ
نەفتی میسان-نەفتی باشور5-2گۆڵ
