یانەی هەولێر دەبێتە خاوەن هۆلێكی سەردەمییانە
هەر چەندە ماوەیەكی زۆرە شاری هەولێر بە دەست نەبوونی هۆلێكی مۆدێرنی سەردەمیانە دە ناڵێنێ بۆ ئەنجامدانی چاڵاكییە وەرزشیە جۆراوجۆرەكان و كۆنی هۆڵی داخراوی یانەكەیان، بۆیە دوای چاوەڕوانێكی زۆر یانەی هەولێر دوای چوار سەد رۆژی تر دەبێتە خاوەن هۆلێكی مۆدێرینی سەردەمییانە كە شوێنی زیاتر لە 2500هاندەری وەرزشی دەبێتەوە، ئەم هۆڵەش لەتەنیشت یاریگای هەولێرە و لە شوێنی نەخۆشخانەی شەهید فرەنسۆ هەریری، لەبارەی دروست كردنی ئەم هۆڵە وەرزشیەش بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر گوتی: ئەم هۆڵە لەسەر ئەركی پارێزگاری هەولێر لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاری هەولێر هۆلێكی نێودەوڵەتی و سەردەمییانە بۆیانەكەمان دروست دەكەن لەسەر یاریگای خۆمان لە شوێنی نەخۆشخانەی شەهید فرەنسۆ هەریری، گوتیشی ئەم هۆڵە بە یەكێك لە هۆڵە گەورەكانی كوردستان هەژماردەكرێت كە شوێنی دانیشتنی زیاتر لە 2500هاوڵاتی دەبێتەوە ئەگەر بێتوو ئامادەبن لە یارییەكان، دروست كردنی ئەم هۆڵەش بە دیزانێكی نوێ لەلایەن كۆمپانیایەكی توركیەوە سەرپەرشتی دەكرێت بە ماوەی 400 رۆژ تەواوی كارەكانی بە كۆتایی دێت و ڕادەستی ئێمە دەكرێت ، ئەم هۆڵەش داخراوەش سودێكی زۆری دەبێت بۆ یانەی هەولێرو یارییە جۆراوجۆرەكانی و گەشە كردنی وەرزشی پایتەخت كە ماوەیەكی زۆرە لە چاوەڕوانی هۆلێكی وا گەورە بووین بۆ یانەكەمان ، لە هەمان كاتیشدا هۆلێكیپ یرس كۆنفراسی تێدا دروست دەكرێت، بە تەواو بوونی ئەم هۆڵەش كێشەیەكی زۆرمان لە كۆڵ دەبێتەوە هەوڵیش دەدەین زۆرترین خزمەت بەم هۆڵە بكەین و هەموو هاوكارییەكی وەرزشكاران بكەین و خزمەتی وەرزشی شاری هەولێر بكەین.
