لە خولی بالەی بژاردەی عێراقی پێشمەرگەی سلێمانی سەركەوتنی تۆماركرد
لە دەست پێكی یارییەكانی خولی بژاردەی تۆپی بالەی كوڕانی یانەكانی عێراقی لە چەند یاریگایەكی شارەكان چەند یارییەكی گرنگ بەرێوەچوو، لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە لە شاری سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و سناعە رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا كوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی هەر لەگەڵ فیكەی ناوبژیوانانی یارییەكە سوور بوون لەسەر بەدەست هێنانی سەركەوتن و بەدەست هێنانی خاڵی یارییەكە بە پشت بەستن بە هاندەران و یاریگا ، لەم ناوەشدا كوڕانی پێشمەرگە هەر وەكو بەلێنی سەركەوتنیان دابوو توانیان یارییەكە بە سوودی خۆیان بە كۆتایی بهێنن بە ئەنجامی(3-0)گێم، لەلایەكی دیكەوەش لە هاوینە هەواری شەقلاوە لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی شەقلاوە و شورتە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆری هاندەرانی وەرزشی رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو لە تەواوی ماوەی یارییەكە ژمارەی خاڵەكانیان لە یەكتری نزیك بوو یاریزانانی هەردوو یانە ململانێ یەكتریان دەكرد لەسەر كۆكردنەوەی خاڵەكانی یارییەكان، سەر ئەنجامیش یانەی شورتە توانیان یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆیان بە كۆتایی پێهێنا بە ئەنجامی(3-2)گێم، لەم یارییەشدا یانەی شەقلاوە بێ بەش بوو لە تواناكانی چەند یاریزانێكی بەتوانای یانەكە هەر بۆیە ناونیشانی یارییەكە بە شكستی یانەی شەقلاوە بە كۆتایی هات.
بەحری _دغارە3-1گیم
غازی جنوب-هەولیر3-0گێم
