ێژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان كۆبۆوه و بریاری تازه‌ی ده‌ركرد
1 - په‌سه‌ندكردنی كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو
2- له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر پالهوانێتیهك له‌شاره‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانی كوردستانه‌وه ده‌بێت پێش وه‌خته به‌نوسراوی فه‌رمی نوێنه‌رایه‌تی شاره‌كان په‌سه‌ند بكرێت بۆ ئه‌نجامدان و دابینكردنی خه‌رجی پێویست له‌لایه‌ن ئۆلۆمپیهوه
3- ده‌ست خۆشی و سوپاس بۆ سه‌عید ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری لیژنه‌ی ئۆلۆمپی له‌هه‌لبژاردنی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانی عێراق له‌بری جێ به‌جێ كردنی كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش
4- یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان له‌كاتی پالهوانێتیهكانیان ده‌بێت تیپه‌كانیان له‌ئاستی كوران له‌شه‌ش تیپ كه‌متر نه‌بێت و له‌سه‌ر ئاستی كچان له‌چوار تیپ نابێت كه‌متر بێت
5- په‌سه‌ندكردنی رێنمایی دارایی سالی 2014ی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان
