لە خولی پلە دووی كوردستان ئەمڕۆپێشكەوتن و شەقلاوە،مەخمورو سەید سادق ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان هەشت یاری گرنگ لە هەردوو كۆمەلەكە بەرێوەبچێت، لە كۆمەلەی یەكەم یانەی ئاكرێ لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەردە ڕەش دەكات لەم یارییەشدا هەردوو یانە بەهیوای سێ خاڵی یارییەكە یاری دەكەن، لەسەر یاریگای پیشەسازیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی پیشەسازی و ئاسۆ رووبەرووی یەكتری دەبنەوە لەم یارییەشدا هەردوو یانە بۆ سێ خاڵی یارییەكە یاری دەكەن، یانەی جیهانیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی خەباتی كەلەك دەكات، یانەی خەباتیش چاوی لەبەدەست هێنانی سەركەوتنە و جیهانیش دەیەوێت سوود لە یاریگای خۆی وەربگرێت، یانەی پێشكەوتنیش لەسەر یاریگای شەهیدان میوانداری یانەی شەقڵاوە دەكات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە چاویان لە بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە، لە كۆمەلەی دووەمیش یانەی كفری لەسەر یاریگای كەیوان لە شاری كەركوك دەبێتە میوانی یانەی كەیوان لەم یارییەشدا هەردوو یانە بە نیازی سێ خاڵی یارییەكە یاری دەكەن، یانەی دووزیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی دووبس دەكات، یانەی غازی باكوریش لە یارییەكی زەحمەتدا میوانداری یانەی ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرین دەكات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆ بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە، لە قەزای مەخموریش یانەی سەید سادق دەبێتە میوانی یانەی مەخمور لەم یارییەشدا یالنەی مەخمور چاوی لە سەركەوتنە و قەڕەبووكردنەوەی شكستی هەفتەی ڕابردووە و یانەی سەیدسادقیش بە ئامانجی سەركەوتن هاتونەتە قەزای مەخمور تەواوی یارییەكان لەكاتژمێر3ی عەسر بەرێوەدەچێت.
