لە خولی نایابی عێراقی دهۆك دووچاری دۆڕان هات
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە شاری بەغدا لە یارییەكی بەهێزدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی دهۆك و جەوییەی خاوەن یاریگاو هاندەران ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە لە گێمی یەكەمی یارییەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو لە یارییەكەشدا چەندین هێرشی یەك لە دوای یەكیان بردە سەر گۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام هەوڵەكانی هەردوو بەردەوام بوو تاكو خولەكی 19ی یارییەكە كاتێك ناوبژیوانی یارییەكە لێدانێكی سزای بۆ یانەی جەوییە هەژماركردو هەیسەم كازم توانی سەركەوتوانە لێدانەكە جێ بەجێ بكات و تاكە گۆڵی سەركەوتنی یارییەكە بۆیانەی جەوییە هەژماربكات، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی دهۆك هەوڵی ڕاست كردنەوەی ئەنجامی یارییەكەیان دا بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوودبوو هەر چەندە ناوبژیوانیش یاریزانێكی یانەی دهۆكی بە كارتی سوور دوورخستەوە، بەڵام ئەم گێمە بە سودی یانەی جەوییە بە كۆتایی هات، لە گێم دووەمی یارییەكەش یاریزانانی هەردوو یانە بە رێنماییەكانی ڕاهێنەری یانەكانیان بەڵام لەم گێمەش یاریزانانی هەردوو لا نەیانتوانی سەركەوتوو بن لە هێرشەكانیان لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی دهۆك بە پشت بە ستن بە یاریزانە پیشەگەرەكانیشیان نەینتوانی ئەنجامەكە ڕاست بكەنەوە سەر ئەنجامیش یانەی جەوییە بەم تاكە گۆڵە یارییەكەیان بردەوە.هەر چەندە لە گێمی دووەمیش ناوبژیوانی یارییەكە یاریزانێكی یانەی جەوییەی بەكارتی سورخستە دەرەوەی یاریگا ، بەڵام دهۆك نەیتوانی سوود لە كەمی یاریزانانی تیپی خاوەن یاریگا وەربگرێت.
