لە خولی باسكەی كوردستان دهۆك و زاخۆ بەردەوامن لە سەركەوتنەكان

لە خولی باسكەی كوردستان دهۆك و زاخۆ بەردەوامن لە سەركەوتنەكان
كارزان كانەبی
لە درێژەی یارییەكانی خولی باسكەی نایابی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی سێ‌ یەمی قۆناغی دووەم خولەكە لە چەند هۆلێكی شارەكانی كوردستان چوار یاری گرنگ و بەهێز بەرێوەچوون، یانەی دهۆك لەسەر هۆڵی یانەكەی لە شاری دهۆك میوانداری یانەی دەربەندیخانی كرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی دهۆك درێژەیان دا بە ئەنجامە باشەكان و پێشڕەوی كردن بۆ بەدەست هێنانی نازناوی ئەم وەرزە و لە یارییەكی ئاست بەرزدا لە یانەی دەربەندیخانی بردەوە بە ئەنجامی(104-59)خاڵ و پێشەنگی یانەكانی قایمتر كرد، یانەی زاخۆش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی دووبس لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكە و سەر ئەنجامیش یانەی زاخۆ بە لێهاتوویی یاریزانانی تیپەكەی توانی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان بە كۆتایی پێبهێنن بە ئەنجامی(71-60)خاڵ، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە یارییەكی ئاست بەرزدا رووبەرووی قەڵای توركمان بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەزحمەت یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی(69-68)خاڵ بەجیاوازی تەنیا یەك خاڵ، یانەی سیروانی نوێ‌ رووبەرووی یانەی ئەكاد بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو تیپ ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یارییەكەش لە بەر ژەوەندی یانەی سیروانی نوێ‌ بە كۆتایی بە ئەنجامی(77-68)خاڵ، ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەیە.
1-دهۆك 20خاڵ
2-زاخۆ19خاڵ
-دوبس 16خاڵ
Top