تا ئێستا هەولێر بەفەرمی دەستبەرداری ئەحمەد ئیبراهیم نەبووە

تا ئێستا هەولێر بەفەرمی دەستبەرداری ئەحمەد ئیبراهیم نەبووە
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی ئەم وەرزە ئەحمەد ئیبراهیمی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی عێراق پەیوەندی بە یانەی هەولێر كردەوە بە پێكانەوە ، بەڵام داوای مانەوەی ماوەیەك لە ریزی یانەی هەولێر و چاك بوونەوەی لەسەر دەستی ئەم یانەیە ، جارێكی تر ئەحمەد ئیبراهیم بەبێ‌ ئەوەی پرسی بە دەستی ڕاهێنەرانی یانەكیە بكات ریزی یانەكەی جێهیشتووە كە لە پاڵەوانێتی ئاسیای خوار تەمەن 22ساڵ بەشداری كردو توانی ئاستێكی بەرزیش پێشكەش بكات و لەلایەن یانەی عەجمانی ئیماراتی گرێبەستی پێشكەش كراوە هەر بۆیە یاریزانی ناوبراویش پەیوەندی بە یانەكە كردوە یانەی هەولێر تا ئێستا دەستبەرداری ئەم یاریزانە نەبووە، لەم بارەیەوەش عومەر سەلیم سەرپەرشتیارتۆپی پێی یانەی وەرزشی هەولێر ڕاگەیاند گوتی: ئێمە تاكو ئێستا وەكو دەستەی ڕاهێنەرانی یانەی هەولێر لەو ئاگادار نەكراینەتەوە كە ئەم یاریزانە لە تیپەكەمان ماوە یان نا، كەس نازانێ‌ چارەنوسی چیە لەگەڵ كاپتن ئەیوب ئۆدیشۆ قسەمان كردوە بە ئەیوشی نەگووت كە رۆیشتوە، بەفەرمی داواشی نەكردوە كە دەچێتە یانەی عەجمانی ئیماراتی ئەو كە پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد كێشەی پێكانی هەبوو ڕاهێنەری هێزی جەستەیی تیپەكەمان زاگالۆزۆر لەگەڵی ماندوو بوو تاكو بە تەواوی ئامادەی كردوە ئێمە زۆر هاوكاریمان كرد بەڵام ئەو كە چاك بووە ئیتر كەسی بیر نەما بۆیە تا ئێستاش ئێمە وەكو سەرپەرشتیاری تیپ نازانین چارەنوسی ئەم یاریزانە چیە لەگەڵ یانەكەمان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top