لە خولی نایابی عێراقی هەولێر، تەلەبەی لە زەوی دا و زەنگی مەترسی بۆ یانەكانی تر لێدا، زاخۆش لە كەرخی بردەوە

لە خولی نایابی عێراقی  هەولێر، تەلەبەی  لە زەوی دا و زەنگی مەترسی بۆ یانەكانی تر لێدا، زاخۆش لە كەرخی بردەوە
كارزان كانەبی
لە میانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی نۆیەمی خولەكە لە قۆناغی یەكەم لە چەند یاریگایەكی شارەكانی عێراقی چەند ڕووبەروو نەوەیەكی گرنگ بەرێوەچوون، لەسەر یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی یانەی هەولێر میوانداری یانەی تەلەبەی شاری بەغدای كرد، لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە یارییەكی ئاست مام ناوەندیان پێشكەشی هاندەران كرد، لەم ناوەشدا هەریەك لە یاریزانانی یانەی هەولێر لوئەی سەلاح و هەلگورد مەلا محەمەد و خۆرخای ئیسپانی چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەكتری لەبەرامبەریشدا كەرار جاسم و عەلی سەلاح چەندین هێرشیان بردە سەرگۆڵی سەرهەنگ موحسین بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو یارییەكەش بە یەكسان بوونی هەردوو یانە بە كۆتایی هات ئەم گێمە، لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر بەپشت بە ستن بە یاریگاو هاندەران و ئەزمونی ڕاهێنەری بەتوانای یانەكە ئەیوب ئۆدیشۆ ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو لە هەموو لایەكەوە هێرشی یەك لە دوای یەكیان دەبردە سەر گۆڵی یانەی تەلەبەی میوان، لەم ناوەشدا لە خولەكی 69ی یارییەكە یاریزان و گۆڵكاری یانەی هەولێر ئەمجەد ڕازی دوای هاتنە نێو یاریگای تۆپێكی ئاڕاستەی گۆڵی تیپی تەلەبە كرد و لوئەی سەلاحیش بە سەرێكی جوان توانی تۆڕی تیپی تەلەبە بهەژێنێ‌ دوای ئەم گۆڵەش هێرشەكانی هەولێر بۆ سەر تۆری تیپی میوان بەردەوام بوو یاریزانانی تەلەبەش زیاتر هەڵچوونیان پێوە دیار بوو لە یارییەكە هەر هەولێرییان توانیان دوای چەند گۆڕانكارییەك شێوازی یاری كردنیان بۆگۆڕن و گۆلێكی تر لە رێگای یاریزان هەردی سیامەند تۆماربكەن، یارییەكەش بەم ئەنجامە بۆ هەولێر بەكۆتایی هات و ناوبژیوانی یارییەكەش هەریەك لە یاریزانان كەرار جاسم لە تەلەبە و بورهان سەیهۆنی لە هەولێر بە كارتی سوری خستە دەرەوە، یانەی زاخۆش لەسەر یاریگای بارزان لە زاخۆ بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاندەرانی وەرزشی میوانداری یانەی كەرخی شاری بەغدای كرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن لە یارییەكە و بە پشت بە ستن بە هاندەرانی یانەكەیان توانیان سەركەوتن بكەنە دیاری هاندەرانی یانەكەیان و یارییەكەشیان بە سوودی خۆیان بە كۆتایی هێنا بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی زاخۆ لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(ئودیر فلۆریس و رەجا ڕافع) لە خولەكەكانی 26و70، تاكە گۆڵی زاخۆ یاریزان یاسر نەعیم لە خولەكی 79ی یارییەكە تۆماركرد،ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.
زەورا-نەفتی جنوب(1-2)گۆڵ
نەفت-نەفتی میسان(1-0)گۆڵ
مەسافی ناوەڕاست –بەغداد(2-3)گۆڵ
1-بەغداد22خاڵ
2-هەولێر20خاڵ
3-تەلەبە15خاڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top