خولی فوتساڵی كچانی كوردستان كۆتایی هات زێرەڤانی نازناوەكە و ئافرەتانی هەولێریش پلەی دووەمی دەستەبەر كرد

خولی فوتساڵی كچانی كوردستان كۆتایی هات زێرەڤانی نازناوەكە و ئافرەتانی هەولێریش پلەی دووەمی دەستەبەر كرد
كارزان كانەبی
لە دواین هەفتەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستان چوار یاری گرنگ و بەهێز بەرێوەچوو، كچانی زێرەڤانی لەسەر یاریگای خۆیان لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری سەنحاریبی كرد لەم یارییەشدا كچانی زێرەڤانی درێژەی بە سەركەوتنەكانی داو توانی یارییەكە بە ئەنجامی(6-2)گۆڵ بردەوە، پیرەمەگروونیش لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی كچانی ئافرۆدیتی كردو لەم یارییەشدا كچانی ئەفرۆدێت توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەشیان بە ئەنجامی(8-3)گۆڵ بردەوە، لە شاری هەولێریش لە یارییەكی یەك لایەنەدا كچانی ئافرەتانی هەولێر میوانداری قەڵای توركمانیان كرد لەم یارییەشدا كچانی ئافرەتانی هەولێر بەپشت بەستن بە ئەزموونی ڕاهێنەری بەتوانایی تیپەكەیان توانیان سەركەوتنێكی گەورە تۆماربكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی(16-0)گۆڵ لە تیپی قەڵا ببەنەوە ئەمەش سەركەوتنی گەورەیە لە خولەكەدا كە تاكو ئێستا بەدەست هاتبووبێ‌، لە شاری دهۆكیش كچانی گارە دووچاری شكست هات لەبەرامبەر ئافرەتانی كەركوك بە ئەنجامی(4-2)گۆڵ، بەمە ئەنجامەش ریزبەندی یانەكان بەمشێوەیە مایەوە.
1-زێرەڤانی 21خاڵ
2- ئافرەتانی هەولێر18خاڵ
3-ئەفرۆدیت18خاڵ
Top