ئەمرۆ پاڵەوانیتی باسكەی یانەكانی عەرەبی دەست پێدەكات كچانی سیروانی نوێش بەشدارە

ئەمرۆ پاڵەوانیتی باسكەی یانەكانی عەرەبی دەست پێدەكات كچانی سیروانی نوێش بەشدارە
كارزان كانەبی
بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە لە وڵاتی ئیمارات لە شاری دوبەی ئەم وڵاتە بەبەشداری حەفت تیپی تۆپی باسكەی كچانی یانەكانی وڵاتانی عەرەبی پاڵەوانێتی تۆپی باسكەی وڵاتانی عەرەبی دەست پێبكات، تیپی باسكەی كچانی سیروانی نوێ‌ تاكە یانەی هەرێمی كوردستان و عێراقە لە بەشداری كردن لەم پاڵەوانێتیە كە بڕیارە یارییەكانی تاكو رۆژی 12ی ئەم مانگە دەست پێبكات، بۆ ئەم پاڵەوانێتیەش لە بارەی پاڵەوانێتەكە رزگار رەئوف ڕاهێنەری تیپی باسكەی كچانی یانەی سیروانی نوێ‌ گوتی: ئێمە وەكو كچانی سیروانی نوێ‌ یەكمجارە بەشداری ئەم پاڵەوانێتیە دەكەین بۆ ئێمەش شتێكی باش دەبێت چونكە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیە و دەبێتە دەرگایەك بۆ ئەوەی زیاتر لە پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە بەشداری بكەین، گوتیشی ئێمە وەكو تیپەكەش تەنیا یەك یاریزانی پیشەگەرمان هێناوە كە ئەویش یاریزانێكی بەڕەگەز نێجیرییە و لە خولی باسكەی ئەمریكی یاری دەكات، سودێكی باشی لێ‌ دەبینین و ئێمە بۆ ئەنجام بەشداری ئەم پاڵەوانێتیەمان نەكردوە چونكە یانەكان ۆزر بەهێزن و ئێمەش یەكمجارە كە بەشدارین بەڵام دەمانەوێ‌ ئاستێكی بەرزیش پێشكەش بكەین ، هیچ كێشەوگرفتێكمان نیە ئامادەكاری خۆشمان كردوە بۆ یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە.
Top