لە خولی نایابی عێراقی ئەمڕۆدهۆك ڕووبەرووی جەوییە دەبێتەوە

لە خولی نایابی عێراقی ئەمڕۆدهۆك ڕووبەرووی جەوییە دەبێتەوە
كارزان كانەبی
لە چوار چێوەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی نۆیەمی خولەكە لە قۆناغی یەكەم ، بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە دوو یاری گرنگ لە درێژەی یارییەكانی خولەكە بەرێوەبچێت، یانەی دهۆك لە شاری بەغدا لەسەر یاریگای یانەی قوە جەوییە لە یارییەكی بە هێزدا ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆ بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە یاریزانانی یانەی دهۆك بە پشت بەستن بە سائیر ئەحمەدی ڕاهێنەری یانەكە یاریزانە پیشەگەرەكانی دەتوانی هەموو ئەگەرەكان تاقی بكاتەوە بۆ ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەركەوتن بكاتە ئامانج و یاریزانانی یانەی جەوییەش نایانەوێ‌ لەسەر یاریگای خۆیان هەر ئەوها دەستەوەستان بوەستن و چاویان لە شكستدانی یانەی دهۆكە ، هەر چەندە ئەم رووبەروو بوونەوەیە بۆ یانەی جەوییە زۆر زەحمەتە بۆ ئەوەی یانەی دهۆك ببڕیت لە هەمان كاتیشدا یانەی دهۆك چاوی لە توناكانی یاریزانانی تیپەكەی و ئەزموونی ڕاهێنەری بەتوانایی یانەكەیەتی بۆ ئەگەری خۆڕاگری لەبەردەم یاریزانانی یانەی جەوییە و بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە ئەم یارییەش یەكێكە لە یارییە لوتكەكانی ئەم هەفتەیی خولی عێراقی لەبارەی یارییەكەش محەمەدعەلی لە راگەیاندنی یانەی دهۆك لە شاری بەغدا بە رۆژنامەی خەباتی راگەیاندگوتی: ئامادەكارییەكانمان باشە و بەهیوای بە دەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكەین و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە یاریزانەكانمان لەوپەری ئامادەباشیدان هیوامان بەدەست هێنانی ئەنجامی باشە لە یارییەكە، لە شاری بەسراش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی مینا و نەجەف ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە چاویان لە بەدەست هێنانی سەركەوتن، یاری نێوان شورتە و كەربەلاش بە بڕیاری یەكێتی تۆپی پێی عێراقی دواخراوە، هەردوو یارییەكەش لە كاتژمێر30-2دوای نیوەڕۆ بەرێوەدەچێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top