جاگوار ستایل پاڵەوانیەتیی جیهانی بۆ پێشبڕكێی ئەسپ لە جیهاندا بۆ ساڵی 2014 ساز دەكات
"جامی دوبەی جیهانی" گرنگییەكی گەوەری جیهانیی پێدەدرێت كە ركابەرییەكی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت لە نێوان كۆمەڵێك لە باشترین ئەسپەكانی پێشبڕكێ ء سوارچاكان ء خاوەن ئەسپەكان لە جیهاندا، بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی مادی كە دەگاتە 27،25 ملیۆن دۆلار (100.1 ملیۆن درهەم). بەهۆی ئامادەبوونی نزیكەی 80 هەزار میوان، "جامی دوبەی جیهانی" بە دیارترین چالاكییەكانی دوبەی دادەنرێت لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتی ء كەرتی جلوبەرگ دا.
لەلایەن خۆشیەوە فرانك گابریل جۆنیۆر سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی دوبەی بۆ پێشبڕكێی ئەسپ، رێكخەری جامی دوبەی جیهانی، رایگەیاند: "خۆشحاڵین بەخێرهاتنی كۆمپانیای جاكوار بكەین بۆ ساڵی پێنجەم لەسەریەك، بەو پێیەی كە سەرپەرشتیاری رەسمیی پێشبڕكێی "ستایل ستیكس"ە، پێدەچێت پلانە دیاریكراو ء تایبەتەكانی رووداوەكە ئەمساڵ زۆر سەرنجڕاكێش بێت ء خۆشحاڵین كە ئەو هاوبەشییە لە دەركەوتن ء سەركەوتن ببینین بە پێوەرەكانی جلوبەرگ، ساڵ لە دوای ساڵ".
لیژنەی ناوبژیوانی كە پێكدێت لە شارەزایان لە هەردوو كەرتی جلوبەرگ ء راگەیاندن، هەڵدەستن بە هەڵبژاردنی بژاردەیەك لە داهێنەرانی جلوبەرگ لە دوبەی بۆ خەڵاتكردنیان بە پێشبڕكێی "جاگوار ستایل ستیكس" بۆ ئەمساڵ، هەروەها بەخشینی خەڵات پێیان لە چەند بەشێك دا لە نێوان "باشترین جلی بووك ء زاوا" بۆ "باشترین كڵاو".
هەروەك بەشەكانی پێشبڕكێكە بۆ ساڵی 2014 ئەمانەش دەگرێتەوە، "باشترین جلوبەرگی ژنان" (پلەی یەكەم ء دووەم)، " باشترین جلوبەرگی پیاوان" ء "باشترین جلوبەرگی بوك ء زاوا" ء "جوانترین ء باشترین كڵاو لە رووی داهێنانەوە"، براوە لە جۆری "باشترین جلوبەرگی ژنان" مافی ئەوەی پێدەدرێت كە بۆ ماوەی ساڵێكی تەواو ئۆتۆمبێلی نوێی جاكوار لە جۆری "F-TYPE Convertible" لێبخوڕێت، هەروەها براوەكان لە بەشەكانی تر خەڵاتی بەنرخیان پێدەبەخشرێت كە لەلایەن كۆمپانیای جاگوار ء كۆمەڵێك لە سەرپەرشتیارانی ترەوە، وەك ئێچ تی سی ء میوانخانەی مەیدان ء هاوینەهەواری باب لشەمسی بیابانی ء میوانخانەی مەیدان بیچ ء كۆمپانیای N Style، وەك بەشێك لە پرۆگرامی "جاگوار ستایل ستیكس"، تیمێك لە شارەزایانی جلوبەرگ كە لە رۆژی پێشبڕكێكە دەگەن هەڵدەستن بە هەڵبژاردنی براوەی خەڵاتی "جوانترین ء رێكپۆشترین خانم" كە لەلایەن لۆنگین بۆ سەعاتی نایاب سەرپەرشتی دەكرێت.
ئاماژە بەوە دەكرێت چالاكییەكانی "جاگوار ستایل ستیكس" لەسەر ستێج لە گۆڕەپانی (مەیدان) لە رێكەوتی 29ی ئاداری 2014 نمایش دەكرێت.كە پێكهاتەیەكی تەواو لە جۆرەكانی "جاكوار" نمایش دەكرێت، لە نێویاندا جۆرە نوێیەكەی كە دینامیكیەت لەگەڵ بەجێهێنان "F-TYPE Coupe" كۆدەكاتەوە لە پاڵ "F-TYPE Convertible" ء هەردوو جۆرە نوێیەكە "XJR" و"XFR-S" كە تایبەتمەندیی باش ء تەكنیكی داهێنەرانە ء چەندین ئاستی نوێ لە شكۆیی ء حەوانەوە ء بەجێهێنان لەخۆدەگرن.
.
